له میانه‌ی خۆپیشاندانێكدا له عه‌نكاوه بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخرا‌و، هاووڵاتیانی مه‌سیحی ئه‌نجامیاندا، كۆمه‌ڵێك زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری زانایان‌و ئه‌وقافی هه‌ولێر به‌شداریان تێدا كرد.
له‌و باره‌وه شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: ئێمه وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ داوكاریه‌كان‌و، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی هاووڵاتیانی مه‌سیحی له‌سه‌ر جیاكاری ئایینی به‌شداری رێپێوانه‌كه‌مان كرد، ئه‌مه‌ش دیاره له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه له ئیسلام‌و هه‌ستی كوردانه‌مان فێری ئه‌وه‌بووینه هه‌میشه به هانای خه‌ڵكی لێقه‌وماوه‌وه بچین‌و، په‌ره‌ی زیاتر به رۆحی پێكه‌وه‌ژیان بده‌ین، ئه‌مه په‌یامێك بوو بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و فره‌نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌میشه ئه‌و لانه ئارامه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بێت، واقیعی هەرێمی کوردستانیش سەلمێنەری ئەوەیە کە هەموو خەلکی لێقەوماو بە جیاوازی ئایینی و مەزەبی و نەتەوەیی لە خۆ دەگرێت.