له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی سایتی زانایان، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایانی كوردستان تیشك ده‌خاته سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق‌و كوردستان‌و ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی رێكخراوی داعش ئه‌نجامی ده‌دات له كوشتن‌و بڕین‌و تۆقاندن‌و ئاواره‌كردن‌و تێكدانی مزگه‌وت‌و نه‌هێشتنی شوێنه‌واری ئیسلامی.
سه‌رۆكی زانایان ده‌ڵێت: ئێمه به روونی بۆ هه‌موو لایه‌كی روون ده‌كه‌ینه‌وه، ئیسلام هه‌میشه ئایینی ره‌حمه‌ت‌و میهره‌بانی بووه‌و، به درێژایی مێژووی ئیسلامی، جیهانی ئیسلامی دنیای برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و مه‌زه‌بی‌و تائیفی بووه، هه‌ر رووداوێكیش روویدا بێت وه‌كو ئیسلام نه‌بووه، مانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو پێكه‌وه‌ژیانه‌ش دیارترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌م راستییه. بۆیه تیرۆریسته‌كان به‌م كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن خۆیان له ئیسلام به‌ری ده‌كه‌ن‌و، به‌رگی ئیسلام له خۆیان داده‌كه‌نن، چونكه كاره‌كانیان هیچ په‌یوه‌ندی به ئیسلامی ره‌حمه‌ته‌وه نییه‌و، ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن له كوشتنی مرۆڤه‌كان‌و ئیهانه‌كردنی ئافره‌تان‌و كوشتنی زانایانی ئایینی‌و تێكدانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زه‌بی پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلامن.
سه‌رۆكی زانایان گازانده‌ی تووندیشی له جیهانی ئیسلامی گرت به وڵات‌و رێكخراو‌و لایه‌نه ئیسلامیه‌كانه‌وه، كه بێ ده‌نگیان نواندووه له هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ئیسلام‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌لان و ئایین‌و مه‌زه‌به جیاوازه‌كان ده‌یكات، ئه‌مه‌ش له مێژوودا ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش‌و دواجار ویژدانیان موحاسه‌به‌یان ده‌كات‌و، رۆژێك دادێت وه‌كو هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر جینۆسایدی كورد له سه‌ده‌ی رابردوو ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌ڕێژن.
سه‌رۆكی زانایان زیاتر ره‌خنه‌ی له جیهانی موسڵمان گرت چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ داعش به‌رامبه‌ر به كورد‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌یكات له كوشتن‌و هه‌تكردن‌و تاڵانكردن‌و شێواندن‌و رووخاندنی مه‌زارگه‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت‌و كوشتنی زانایانی ئایینی زۆر لەوە گەورەترە كه ئیسرائیل به‌رامبه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین ده‌یكات.
كه‌واته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان ته‌نها ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌و هێزی چه‌كداری نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه به‌تایبه‌تی موسڵمانان، چونكه ئه‌وانه پێش هه‌موو شتێك ئاینه‌كه‌مان ده‌رفێنن، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه رووبه‌روویان ببنه‌وه، ئه‌ركی هه‌ره سه‌ره‌كیش ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز، تا بۆ هاووڵاتیانی روون بكه‌نه‌وه كه ئه‌م شتانه هیچ په‌یوه‌ندیان به ئیسلامه‌وه نییه‌و، ئه‌م تیرۆریستانه له ئوممه‌تی ئیسلام ده‌رچوونه، چونکە تیرۆریست موسڵمان نییەو موسولمانیش نابێتە تیرۆریست، هه‌روه‌ها پێویسته مامۆستایانمان له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كانیشیان به‌رده‌وام بن به‌تایبه‌تی بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان و هاولاتیه بێ ده‌سه‌لاته‌كان.