دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له (7/8/2014) بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی ناوه‌ند‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهانی ئیسلامی كرد بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست‌و رایه‌كانیان ده‌رباره‌ی ئه‌و هێڕشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یان له ته‌واوی كه‌سایه‌تی‌و زانایان‌و مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كان‌و ده‌سته فه‌رمی‌و نافه‌رمییه‌كانی جیهانی ئیسلامی ده‌خوازن بۆ ئیدانه‌و سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریانه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ر مه‌سیحی‌و ئێزدیه‌كان، تا به‌رائه‌تی خۆتان بكه‌ن به‌رامبه‌ر خوای مه‌زن.
دوای ئه‌م بانگه‌وازه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆمه‌ڵێك ناوه‌ند‌و ده‌زگای ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌م باره‌وه ده‌ربڕی.
له‌و باره‌وه رۆژی 10/8/2014 ئه‌زهه‌ری شه‌ریف به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد‌و، له به‌یاننامه‌كه هاتووه: زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داوایان له جیهانی ئیسلامی‌و زانا‌و ده‌زگا فه‌رمی‌و نافه‌رمیه‌كان كردووه، شا به شانی گه‌لی عێراق بووه‌ستن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی رێكخراوی داعشی تیرۆریستی پێی هه‌ڵده‌ستێت، له كاری وه‌حشیگه‌رانه‌و تیرۆریستانه له شاره‌كانی عێراقدا، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه كارێكن له‌گه‌ڵ بنه‌ما‌و به‌ها‌و ره‌وشته‌كانی ئیسلامی پیرۆز تێك ناكه‌نه‌وه.
پاشان ته‌واوی بانگه‌وازه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و لێدوانه‌كانی مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیان بڵاوكردۆته‌وه‌و تا له رێگه‌ی ئه‌وانیشیه‌وه بگاته ته‌واوی زانایانی ئایینی له جیهانی ئیسلامی‌دا.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌زهه‌ر له‌و باره‌وه، دكتۆر عه‌باس شومان وه‌كیلی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف هێڕشێكی تووندی كرده سه‌ر داعش‌و ده‌ڵێت: داعش ته‌تاره نوێه‌یكانن‌و، ئیسلام ئه‌وه ناناسێت كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن‌و رێگه‌شی پێنادات‌و ته‌واو ته‌واو له ئیسلام دووره، ئه‌مه رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌و ئه‌رك‌و واجبه به‌ره‌نگاريان بكرێت.
پێشتریش راوێژكاری موفتی میصر دكتۆر ئیبراهیم نەجم رایگەیاندووە: رێكخراوی تیرۆریستی "داعش" بە بیركردنەوە گومڕایەكانیان‌و لە ژێر ناوی دین‌و درووست كردنی دەوڵەتی ئیسلامی فێڵی لە زۆر لە گەنجان كردووە كە چی لە راستیدا ئەمە هەمووی بۆ ناشیرین كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و تێكدانی وڵاتانی موسڵمان‌و رشتنی خوێنی مرۆڤەكانە.
روونیشی دەكاتەوە كە پەیوەندی بەستن‌و خۆشویستنی ئەم جۆرە رێكخراوە تیرۆریستیانە، كە تێكۆشانیان بۆ تێكدانی وڵاتان‌و ناشیرین كردنی ئایینی ئیسلامە لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە حەرامەو دروست نیە‌و، پێویستە بەربەستێك بۆ ئەو بیركردنەوە روخێنەرو صەدامیانەش دابنێین.
لە كۆتاییدا دەڵێ: ئەوەی كە رێكخراوی "داعش" لە عێڕاق‌و سوریا دەیكات لە ترس‌و تۆقاندن‌و تێكدانی ئەو دوو وڵاتەو وڵاتانی تر دەچێتە بەرژەوەندی دوژمنانی ئیسلام‌و، هۆكارێكیش بۆ دەستوەردانی وڵاتانی بێگانە لە وڵاتە عەرەبی‌و ئیسلامیەكان.
لە لایەكی ترەوە دكتۆر ئیبراهیم رایدەگەیەنێت ئەوەی بەرامبەر مەسیحیەكانی عێڕاق دەكرێت لە زۆرلێكردنیان بۆ بوونە ئیسلام یا وەدەرنانیان لە شارەكانی خۆیان هیچ پەیوەندی بە ئایینی ئیسلامەوە نیە، چونكە شەریعەتی ئیسلام ئازادی بیروڕای بۆ مرۆڤەكان فەراهەم كردووەو حەڕامی كردووە بە زۆركردن خەڵك بكرێ بە موسڵمان‌و خوای گەورەش بۆمان روون دەكاتەوە كە زۆركردن لە دیندا نیە.
جێنشینەكانی پێغەمبەریش لە كاتی رزگاركردنی شوێنەكانیان بە رەفتاری جوانەوە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ خاوەن پەرتوكەكان كردووە، پێشەوا عومەر (رەزای خوای لەسەر بێت) دوای فەتحی شاری قودس نامەیەكی نارد بۆ خەڵكەكەی ئەو شارە: تێیدا هاتووە لە خۆتان‌و ماڵ‌و شوێنی پەرستشەكانیشتان ئەمین بن‌و تووشی دڵەراوكێ مەبن.
ئەو كردەوە ناشیرنانەی كە لە لایەن ئەو رێكخراوانەوە دەكرێت پێغەمبەریش ئازار دەدات‌و ئیسلامیش ناشیرین دەكات، چونكە پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێَت) دەفەرموێ: (ألا من ظَلَمَ مُعَاهِدًا أو انْتَقَصَهُ أو كَلَّفَهُ فَوْقَ طَاقَتِهِ أو أَخَذَ منه شيئا بِغَيْرِ طِيبِ نَفْسٍ فَأَنَا حَجِيجُهُ يوم الْقِيَامَةِ) راوه أبوداود.
هەركەسێ ستەم لە پەیمانلێوەرگیراوێك بكات یا ماڵی بخوا ئەوە پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێَت) بۆ خۆی لە سەری دەبێتە داواكارو بە بەڵگەشەوە بە سەریدا زاڵ دەبێت.
رێكخراوی داعش دین لە بۆ هەواو هەوەسی خۆیان بەكار دەهێنن نەوەك خۆیان لەگەڵ دین بگونجێنن‌و، وەرگرتنی سەرانەش لە خاوەن پەرتوكەكان لە شوێنی خۆی دانیە‌و گۆڕینی دەقەكانە لە بۆ غەیری شوێنی خۆی‌و، زانایانی ئیسلامیش فەتوایان داوە گەر غەیرە موسڵمانەكانی وڵاتانی ئیسلامی لە پاراستن‌و بەرگری كردن لە گەڵ موسلًمانان بەشدار بوون‌و شەریان لەگەڵ دوژمنان دەكرد ئەو كاتە سەرانەیان لە سەر نامێنێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی بانگەوازەکەی یەکێتی زانایانە:
زانایان بانگه‌وازێك ئاراستەی جیهانی ئیسلامی دەکەن
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=4224