رۆژی پێنجشەممە 14/8/2014 شاندێكی ناوچەی یەكێتی زانایانو تێبینەرایەتی ئەوقافی چۆمان سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانیان كردو لە لایەن مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعیدەوە بە گەرمی پێشوازیكرانو دوای بەخێرهێنانی شاندەكە سەرۆكی یەكێتی زانایان دەستخۆشی لە زایانی ئایینی كرد كە لەو ماوەیەدا دەورێكی كاریگەریان هەبووە لە وشیاركردنەوەی خەڵك لەو مەترسیەی رووی لە هەرێمی كوردستان كرد.
دواتر شاندی مێوان سوپاسی سەرۆكی زانایان كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەو مەبەستی سەردانەكەشیان روون كردەوە كە بریتی بوو لە
دەستخۆشی لە یەكێتی زانایان لە بەرامبەر ئەو هەوڵاو ماندووبوونانەی كێشاویانەی بە تایبەتی لەو ماوەی دواییدا لەگەڵ هاتنی مەترسیەكانی رێكخراوی داعش بۆ سەر كوردستانو، هەوڵدراوە فەتواكان یەكبخرێن.
هەروەها رایانگەیاند یەكێتی زانایان لە رێگەی نامە ناردنەوە توانیویەتی جیهانی ئیسلامی لەو مەترسیە ئاگادار بكاتەوە بۆ دەربرینی دژایەتی لەگەڵا رێكخراوی داعشو دەربڕینی ئەم هەڵوێستە نیشتیمانیو نەتەوەییانەی لە لایەن یەكێتی زانایانەوە پیشاندراوە مایەی دەستخۆشیەو توانراوە لەو ماوەیەدا روونكردنەوەی باشو پێویست بۆ خەڵكی بخەنە روو.
لە كۆتاییدا داوایان لە سەرۆكی یەكێتی زانایان كرد پاڵپشتیان بكات بە مەبەستی كردنەوەی قوتابخانەیەكەی ئیسلامی لە قەزای چۆمان.
سەرۆكی یەكێتی زاناینیش پشتیوانی خۆی بۆ دووپات كردنەوە.