به هه‌ماهه‌نگی ئه‌وقافی گشتی دهۆك‌و سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان له سنووری پارێزگای دهۆك رۆژی هه‌ینی (15/8/2014) هه‌ڵمه‌تێك كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه له مزگه‌وته‌كانی سنووری لقه‌كانی (دهۆك، زاخۆ، شێخان، ئاكرێ)ی یه‌كێتی زانایان هه‌ڵمه‌تێكی پاره كۆكردنه‌وه ده‌ستی پێكرد به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌كی به ئاواره‌كانی شنگال‌و زوومار‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، كه ئێستا له دۆخێكی خراپ ده‌ژین به‌تایبه‌تی سنووری پارێزگای دهۆك، له ئه‌نجامدا تواندرا زیاتر له (285) دوو سه‌د‌و هه‌شتاو پێنج هه‌زار ملیۆن دینار كۆبكرێته‌وه.
له‌و باره‌وه مه‌لا ئه‌نه‌س محه‌مه‌د شه‌ریف به‌رپرسی لقی دهۆكی زانایان له لێدوانێكی بۆ سایتی زانایان گووتی: (دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هاته سه‌ر كوردستان، ئێمه له یه‌كێتی زانایان له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه هه‌موو هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاریمان به شێوه‌ی كرده‌یی ده‌ستپێكرد، هه‌ر له زنجیره‌ی ئه‌م هاوكارییانه رۆژی هه‌ینی رابردوو له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك وه‌ك لقه‌كانی ئه‌م پارێزگایه هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی دهۆك كرد‌و، ئه‌نجام زیاتر له (285) ملیۆن دینار كۆكرایه‌وه، كه خێرخوازان له باشی به پیر بانگه‌وازه‌كه‌وه هاتن.
له باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه، به‌رپرسی لقی دهۆكی زانایان گووتی: به پێی پێویستی قه‌زا‌و ناحیه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین‌و، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و شتانه دابین بكه‌ین كه پێویستن‌و له رێگه‌كانی دیكه‌وه فه‌راهه‌م ناكرێن، وه‌ك پێداویستی منداڵان‌و ئافره‌تان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌ر سنوورێك لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێندرێت له: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف‌و یه‌كه‌ی ئیداری ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، به پێی پێویست به‌سه‌ر ئاواره‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی بتوانین هه‌ندێك له ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئاواره بوو كه‌م بكه‌ینه‌وه.