یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی زانایانی ئاینی دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/08/2014 : 23:54:03
قه‌باره‌ی فۆنت

 

سەرلەبەیانی 20/8/2014 لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بارەگای لقی سۆرانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كردو، لەو سەردانەدا كە هەریەك لە بەرپسی لق بەرێز مامۆستا مەلاخالد مەلەكی‌و كارگێرو ئەندامانی لق‌و هەروەها بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران مەلا وەیسی مەلاسەعید ئامادەی پێشوازیكردن بوون لەشاندەكە، شاندی لقی 10ی پارتی بە سەرۆكایەتی بەرپرسی لق بەرێز دكتۆر عەلی تەتەر بە مەبەستی هاوكاری‌و پشتیوانی كردنی پێشمەرگەی كوردستان لەو هەل‌ومەرجەو بارودۆخەداو لەهێرشی نەخوازراوی رێكخراوی داعش بۆ سەر خاكی كوردستان‌و، هەروەها كۆمەككردنی ئاوارەكانی شەنگال‌و دەوروبەری لەلایەن مامۆستایانی ئاینی سنورەكەوە سوپاسی خۆی گەیاندە لقی سۆرانی یەكێتی زانایان‌و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی سنورەكە.

هەرلەمیانەی سەردانەكەیدا تەواوی پێشهاتوو روداوەكانی ئەو دواییەی هەرێمی كوردستان‌و بەرگری‌و قارەمانیەتی مامۆستایانی ئاینی لەسەر میبنبەرەكان‌و هەروەها بەرزكردنەوەی ورەی خەڵك‌و هاولاتیان لەبەرامبەر هێرشە نارەواكانی داعش بۆسەرنیشتمان‌و خاكی كوردستان تەوەرێكی تری گفتگۆی ناو دانیشتنەكەبوو.

دواتر مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپسی لق‌و مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران  ئەو جۆرە هەلوێستانەی مامۆستایانی ئاینیان بەئەركێكی ئاینی‌و نیشتمانی زانی بۆ بەرگری كردن لەخاك‌و نیشتمانی كوردستان‌و پاراستنی هێمنی‌و ئارامی هەرێم لەدەست ناحەزان‌و نەیاراندا، هەروەك دوپاتیشیانكردەوە كە زانایانی ئاینی هەمیشە هەروەك لە رابوردوو  چۆن لە سەنگەری مقاوەمەت‌و بەرخودانی دابوونە ئەمرۆش بەهەمان رۆحیەتەوە خۆیان فیدا دەكەن لە پێناو پاراستنی ئاین‌و نیشتمانی خۆیان‌و هەمیشە پشتیوان دەبن بۆ پرۆسەی سیاسی لە كوردستان‌و هەنگاونان بۆ دەستەبەركردنی سەرجەم ماف‌و داخوازیەكانی گەلەكەیان.

دواتر دووبارە شاندی میوان سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەوهەڵوێستە جوامێرانەی زانایانی ئایینی سۆران‌و هەموو مامۆستایانی ئایینی دەربری‌و ئومێدی سەركەوتنیان بۆخواستن.

راگەیاندنی لقی سۆران