یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له 20-22 ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی گشتی خۆی له توركیا به‌ستی، له دواهه‌مین رۆژی كۆنگره‌كه به‌یانی خیتامی خوێندرایه‌وه، كه گوزارشت له گرنگترین بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنگره‌كه ده‌كات‌و، تێیدا سوپاسی سه‌رۆك‌و حكومه‌ت‌و گه‌لی توركیا‌و، ئه‌میر‌و حكومه‌ت‌و گه‌لی قه‌ته‌ر ده‌كات.
هه‌ر له به‌یانامه‌كه‌دا ره‌خنه له‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه ده‌گرێت، كه به‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلامی هاتووه له‌و شه‌رو كوشتار‌و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ركردن، هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ش ناكرێ گرووپێك ئیعلانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بكات، چونكه ئه‌وه مافی ئوممه‌تی ئیسلامه نه ته‌نها گرووپێك.
پاشان به‌شێوه‌ی خاڵبه‌ندی قسه له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن وه‌ك: (فه‌له‌ستین، میسر، سوریا، یه‌مه‌ن، عێراق، سۆماڵ، جیبۆتی)، هه‌روه‌ها لە خاڵێکیشدا باسی چەند وڵاتێکی دیکەی ئیسلامی دەکەن و، باس له كه‌مینه موسڵمانه‌كانیش ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی زۆر به تووندی دیفاع له دۆزی فه‌له‌ستین‌و ده‌ستدرێژییه‌كانی جوله‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ها ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت كه مافه‌كانی مرۆڤ له میسر پێشێل كراوه، ئینجا دێتـه سه‌ر باسی وڵاته موسڵمانه عه‌ره‌بیه‌كانی تر.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه كاتێك قسه له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق ده‌كه‌ن، داوای یه‌كڕیزی له گه‌لی عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات كار بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی بكات‌و، كاری كوشتن‌و ده‌ستگیركردن رابگرێت‌و، ئه‌من‌و ئاسایشی وڵات به‌رقه‌رار بكات تا ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه‌و، هه‌موو جۆره‌كانی جیاكاریش رابگرێت. هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات له جه‌نگی تائیفی‌و تیرۆركردنی زانایان.
له برگه‌ی كۆتاییدا زۆر به تووندی ره‌خنه له‌و قه‌سابخانانه ده‌گرێت، كه هه‌ندێك گرووپی تووندڕه‌و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی (عه‌سائیب حه‌ق) له دیاله ئه‌نجامیان داوه‌و (80) كه‌سیان له مزگه‌وتێك كوشتووه. هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ش له‌و گرووپانه ده‌گرێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی خه‌ڵك ده‌كوژن‌و ئاواره ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستدرێژی تیرۆریستان‌و، ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتبێت ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامیان داوه، كه نزیكترینیان ئه‌و قه‌سابخانانه بوون، كه له رێگه‌ی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له كه‌ركوك هاتنه ئاراوه‌و پۆلێك شه‌هید‌و برینداری كرده قوربانی، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌و دۆخه دژواره‌ی به‌سه‌ر شه‌نگال‌و زوممار‌و مه‌خمور‌و جه‌له‌ولا‌و ناحیه‌و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ری موسڵ‌و كه‌ركوك‌و دیاله دا هاتووه، كه هه‌مووی به ئاشكرا‌و بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر گه‌لی كورد بووه‌و، هه‌زاران ماڵ ئاواره‌بوون‌و سه‌دان كه‌س شه‌هید‌و بریندار بوونه، ئه‌وه له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئابلووقه‌ی ئابووری حكومه‌تی عێراقی، ده‌رگای به رووی ئاواره‌كانی عه‌ره‌بی سووننه‌و توركمان‌و مه‌سیحی كردۆته‌وه، كه‌چی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان كه‌مترین هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر نه‌بووه‌و، له په‌نای ستایشی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و قه‌ته‌ر‌و، پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، به ته‌نها ئاماژه‌یه‌كیش له به‌یاننامه‌كه جێگه‌ی كوردیان نه‌كردۆته‌وه.
شایانی باسه له كاتی رووداوه‌كانی باشووری كوردستان دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوه‌كه له چه‌ند دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی دیفاع كردنی له كوردستانی به جیهاد دانا‌و، پێشمه‌رگه كوژراوه‌كانی به شه‌هید دانا، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی بوو بۆ میدیای كوردی‌و جێگه‌ی رێز‌و ستایشه، به‌ڵام وه‌كو رێكخراوه‌كه تا ئێستا كه‌مترین پشتیوانیان بۆ كورد ده‌رنه‌بڕیوه، له كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی زانایانی ئایینی چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆریان ده‌كرد له‌م كۆنگره‌یه.