یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
سەرۆكی یەكێتی زانایان: پێویستە پەرە بە فیكرە میانەڕەویەكەی بیارە‌و حوجرەكانی تری كوردستان بدەین
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/09/2014 : 14:16:50
قه‌باره‌ی فۆنت

 

ڕۆژی  20_9_2014 شاندێكی یەكێتی زانایان بە سەرۆكایەتی مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و شاندێكی هاوڕێَی لە مەكتەبی تەنفیزی‌و لقەكانی شەقڵاوەو سلێمانی‌و شارەزور بەشداریان كرد لە ئاهەنگێكی قەشەنگی  بەخشینی بڕوانامەی زانستی بە17 فەقێی دەرچوی خانەقای بیارە.

لەو مەراسیمەدا دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز، پاشان وتاری بەخێرهاتن لەلایەن وتارخوێنی خانەقای بیارە خوێندرایەوە‌و، وتاری وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمیش  لەلایەن وەزیری ئەوقافەوە خوێندرایەوە،

دواتر مەلا عەبدوڵا مەلا سعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان وتارێكی پێشكەش كردو بەناوی یەكێتی زانایانەوە پیرۆزبایی لەو پۆلە فەقێیە كرد، كە بڕوانامەیان پی بەخشرا دەستخۆشی لە مامۆستایان‌و سەرپەرشتیاری خانەقای بیارە كرد، كە توانیویانە خزمەتێكی فراوان لەپێگەیاندنی فەقێ‌و مەلادا ئەنجام بدەن .لە بەشێكی تری وتەكەیدا باسی لە ڕۆڵی گرنگی خانەقای بیارەو شێخانی نەقشبەندی كرد لە مێژوی دووسەدەی رابردو هەتا ئێستا توانیویانە لە بوارەكانی زانست وزانیاری كەسانێك پی بگەیەنن هەڵگری بیری میانەڕەوی بن‌و دووربن لە هەرجۆرە توندو تیژیەك كە بەناوی ئاینی ئیسلامەوە ئەنجام ئەدرێت‌و، لە هەمان كاتدائەوانەی دەرچووی حوجرەكانی كوردستان بوون ئەستێرەیەكی پرشنگداری ئاسمانی زانست‌و زانیاری‌و لەهەمان كاتدا هەڵگری مەشخەڵی ئازادی بون بۆ گەلی كورد نمونەكانی وەك [ شێخ سعیدی پیران و شێخی نەهری و قازی محمدی شە هید و شێخ عبدالسلامی بارزان و شێخ محمودی حەفید و ملامصگفی بارزانی‌و  هتد....] لە بەشێكی تری وتەكەیدا سەرۆكی زانایان ڕای گەیاند ئێستا شێخی سیراجەددین شێخی علا‌و الدین و شێخ عمری بیارە زاناكانی وەك شێخی بالیسانی مامۆستا عبدالكریمی مدرس و مامۆستای أبن القرداغی ] چەپكە گوڵی پیرۆزبایی لە بەرۆكی هەموان دەدەن‌و خۆشحاڵن بە درێژە پێدانی ڕێبازەكەیان.

لە بەشێكی تری وتارەكەیدا سەرۆكی یەكێتی زانایان باسی لە بیری میانەڕەوی ڕاست‌و دروستی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی كرد كە حوجرەكانی كوردستان لە مێژودا هەڵگری ئەو بیرە میانەڕەویە بون‌و گەڕانەوەش بۆ ئەوبیری میانەڕەوییەلەم كات‌و ساتەدا بە كارێكی پێویست و هەنگویی زانی‌و بە ئەركی وەزارەتی ئەوقافیشی زانی، كە كار بكات بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو جۆرەپەروەردە میانە ڕەوییەی لە حوجرەو مزگەوتەكانی كوردسان دا هەبوە.

لە كۆتایی وتارەكەیدا ئەوەی دووپات كردەوە ئەگەر كەسانێك ڕۆژگارێك مەزاری شێخانی نەقشبەندیان دەردەهێنا وا ئێستا مەزاری یونس پێغەمبەرو چەندین پیغەمبەرو ئەولیاو پیاوچاكی تر دەتەقێننەوە و هاوڵاتیانی شارەكانی كوردستان لە سنوری موصل و مەخمورو شەنگارو جەلەولاو خانەقین و ئێستاش كۆبانی غەززەی كوردستان دەكەنە ئامانج بۆیە لەم مەراسیمە شكۆدارەدا دوپاتی دەكەینەوە كە هەرگیز ئەو جۆرە كارە نامرۆڤانە لەگەڵ بنەماپیرۆزەكانی ئیسلامدا نایەتەوەو  دورە لە سەرجەم بەها پیرۆزەكانی ئیسلام و مرۆڤایەتی.

 دوای خوێندنەوەی چەندین وتارو پەخشان‌و  قەصیدەی ئایینی‌و بەخشینی بڕوانامەی زانستی بە فەقێكان مەراسیمەكە كۆتایی پێهات.