یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لەساڵیادی دامەزرانی یەكێتی زانایان لقی سۆران سەردانی بارزان دەكات‌و پێشوازیش دەكات لە ئەندام پەڕلەمانێكی عێراق
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2014 : 15:14:31
قه‌باره‌ی فۆنت

 

بەبۆنەی 44 چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لقی سۆرانی یەكێتی زانایان ‌و ئەوقافی سۆران سەردانی بارزانیان كردو لەلایەن شێخ خەڵات شێخ عبدالله بارزانی پێشوازی گەرمیان لێكرا، ئەمەو لە رێورەسمێكی تایبەتدا لە سەر گلكۆی دامەزرێنەری یەكێتی زانایان مەرحوم (مەلامستەفا بارزانی) دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆزو پێشكەشكردنی دەستە گوڵی وەفاداری ، هەر یەك لە بەرێزان مامۆستا مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لقی سۆران‌و هەروەها مەلا وەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران وتەیان پێشكەشكرد.

ئەمەو لەوتەكانیاندا سوپاس‌و ستایشی خۆیان بۆ رۆلی (مەلا مستەفا بارزانی ) لە هەمبەر رێبەرایەتی كردنی گەورەترین شۆرش‌و بەرخودانی كوردی‌و، هەروەها كۆكردنەوەی زانایانی ئاینی كوردستان لە یەك رێكخراودا بە مەبەستی خزمەتكردنی ئاین‌و نیشتمان كە ئەویش دامەزراندنی یەكێتی زانایان بوو لەسالی 1970 لە گەلالەی بالەكایەتی، كە بوە مایەی زیاتر برەودان بە رەوتی ئاینی ‌و نیشتمان پەرەوەری لەكوردستان ڕاگەیاند، شایەنی وتنە هەرلە میانەی وتەكانیاندا وەفاداری خۆیان‌و زانایانی ئاینیان بۆ رێبازو بیری نەتەوەیی بارزانی دووپاتكردەوەو رایانگەیاند زانایان هەمیشە داكۆكیكاری ماف‌و دەستكەوتەكانی گەلەكەیانن‌و، قەڵغانی بەهێز دەبن بۆ پاراستنی ئەمن‌و ئارامی كوردستان‌و بەرگریكاری سەرسەخت دەبن بۆ پەرچدانەوەی هەر بیرۆكەیەكی نەخوازراو كە زیان بە دۆزی رەوای گەلەكەمان بگەیەنێ‌.

دوای خوێندنی سورەتی فاتحە كۆتایی بە ڕێوڕەسمەكە هاتوو شاندەكە هەریەك لە مێنۆمێنتی بارزان‌و هەروەها گۆڕستانی ئەنفالكراوانی بارزانیان بەسەر كردەوە سورەتی فاتحەیان بۆخوێندن. 

لقی سۆران پێشوازی لە دكتۆر عرفات دەكات

بەرێز دكتۆر عرفات ستوونی پەرلەمانتاری عێراق سەردانی بارەگای لقی سۆرانی یەكێتی زانایانكردو لە لایەن مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق‌و هەروەها مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەگەرمی پێشوازی لێكرا، لەدانیشتنێكدا كە كارگێرو ئەندامانی لق ئامادەی بوون ، بارودۆخی ئەمرۆی عێراق وناوچەكەو هەروەها رووداو پێشهاتەكانی كوردستان خرایە بەرباس‌و گفتوگۆ، هەر لە دانیشتنەكەدا پەرلەمانتاری عێراق رۆلی زانایانی لەمەڕ پاراستن‌و پشتگیری كردنی مافەكانی گەلەكەیان بەبایەخەوە هەلسەنگاندو روداوەكانی ئەودوایەی كوردستان‌و ئاوەرەبوونی خەلكی كورد و هەلوێستەكانی زانایانی بەنمونە هێنایەوەو دوپاتیشی كردەوە وەك پەرلەمانتارێك هەمیشە داكۆكیكار دەبێت لە پاراستنی پێگەی زانایانی ئاینی‌و كاركردنیش بۆباشتركردنی بژێوی ژیانیان.

هەروەك لە لایەن خۆشیانەوە لقی سۆران‌و ئەوقافی سۆران سوپاسی هەلوێستی بەرێزیانكردو هیوایان خواست كە هەموو پەرلەمانتارانی كوردستان هاودەنگی خۆیان بپارێزن بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاولاتیانی كوردستان و ستایشی سەردانەكەی بەرێزیشیان كرد.

راگەیاندنی لقی سۆران