یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
كەلار: شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری چلەی ماتەمینی شەهیدێكی پێشمەرگە دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2014 : 11:30:21
قه‌باره‌ی فۆنت

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 15/10/2014 بەبەشداری بەرپرسانی حزبی حكومی و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و كەس و كاری شەهیدان لە ناوچەكە شاندێكی لقی گەرمیانی یەكیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداری چلەی ماتەمینی شەهیدی بەرگری وڵات شەهید ملازم چۆمان رەحمانی كرد.

لەو مەراسیمەدا كە لە هۆڵی وەرزش و لاوانی گەرمیان لە شاری كەلار بەڕێوەچوو مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و لێپرسراوی لقی گەرمیان لە وتەیەكدا بەناوی یەكێتی زانایانەوە تیشكی خستە سەر ڕۆڵی جوامێرانەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرگری كردن لە خاك و گەل‌و نیشتمانەكەیان‌و، شەهید بونیشیان لە پێناو ئامانجێكی ڕوون و پیرۆزدایە كە بەرگری كردنە لە خاك و كەرامەتی نەتەوەكەمان .

شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی ئەو مامۆستا ئاینیانە دەكات كە بەشداری فەریزەی حەجی ئەمساڵیان كردووە لە گەرمیان

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 16/10/2014 بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەیان لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەردانی ئەو زانا ئاینیانەی كرد كە ئەمساڵ بەشداری ئەنجامدانی ئەو فەریزەیەیان كرد

سەرەتا شاندی لق لەشاری كەلار سەردانی هەریەكە لە مامۆستا مەلا كریم فرج محمد ئەندامی لێژنەی فەتواو پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی شافعی و مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی گەرمیان و مامۆستا مەلا فەرەج محمد فرج پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی تەقوای كردو پاشان لە ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار شاندی لق سەردانی مامۆستا مەلا عبدالهادی هیدایت ئەندامی فەتوای لق و پیش نوێژ و ووتارخوێنی مزگەوتی خێرخوازانیان كردو هەر هەمان ڕوژ شاندی لق لە قەزای دەربەندیخان سەردانی مامۆستا مەلا زاهد محمد زین العابدینیان كرد

شایانی باسە لەوسەردانانەدا شاندی لق بەگەرمی بەخێرهاتنەوەی ئەو مامۆستابەڕێزانەیان كردو ئومێدەوار بوون خوای گەورە نزاو پاڕانەوەكانیانی بۆ خۆیان و گەل و نیشتمانەكەیان جێگیر كردبێت

لەبەرامبەریشدا مامۆستایانی ئاینی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەسەركردنەوەی شاندی لق دەربڕی و هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن و پشتیوان و پەیوەندی خۆیان بۆیەكێتی زانایان دووپات كردەوە .

دانا مەلا حەمەئەمین- گەرمیان.