یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لە سەر چەواشەكاریەكانی گروپی تیرۆریستی داعش لە سلێمانی كۆڕێك بەڕێوەچوو
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2014 : 12:42:01
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی یەكشەممە 19/10/2014 بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری حیزب ولایەنە سیاسیەكان و ڕێژەیەكی بەرچاو لە زانایانی ئاینی‌و شیخانی تەریقەت و كەسایەتی كۆمەڵایەتی بە هەمەئاهەنگی بەڕێوەبەرێتی گشتی ئەوقافی سلێمانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و رابیتە ی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی لە ژێر ناونیشانی ڕۆڵی زانایانی ئاینی كورد لە ڕوبەڕوبونەوەی داعش و چەواشەكاریەكانیان كۆڕێكی بۆ پرۆفیسۆر دكتۆر علی قەرەداغی ئەمینداری یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان  ئەنجامدا.

سەرەتای كۆڕەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، پاشان وتاری بەخێرهاتن لەلایەن حاجی عەتا عبدالله بەڕێوبەری گشتی ئەوقاف خوێندرایەوە، دواتر دكتۆر علی قەرەداغی دەستی كرد بە پێشكەشكردنی كۆڕەكە و ئاماژەی بە دەورو ڕۆڵی زانایانی ئاینی كردو ئەوەی بۆ ئامادەبوان ڕون كردەوە كە چەواشەكاریەكانی گروپی داعش هیچ جۆرە پەیوەندیەكی بە بنەماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە نیە‌و ئاینی ئیسلام ئاینی سۆزو بەزەیی‌و پێكەوە ژیانە و ئاینی لێبوردەییە تەنانەت ئەو كاتانەی خاوەنی هێزو دەسەڵاتیش بوە هەرگیز بیری لە تۆڵە سەندنەوەو تێكدانی ڕیزەكانی ناوچین و توێژەكانی نەكردوە. لە بەشێكی تری كۆڕەكەیدا تیشكی خستە شێواندنی چەمكە ئاینیەكان لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە لە كوشتنی مەسیحی‌و یەزیدی و كاكەییەكان‌و ئاوارەكردنیان ئاماژەی كرد بەوەی كە ئەم جۆرە كارانە لەگەڵ بنەماكانی ئیسلام نایەتەوە‌و نمونەی بەپەیمان نامەی مەدیینە هێنایەوە لە نێوان پیغەمبەری ئیسلام‌و جولەكەكانی ئەو شارە كە بەدەستوری مەدینە هەژمار دەكرێت.

 لە درێژەی كۆرەكەیدا ئاماژەی كرد بە برەودان بە هزری میانەڕەوی كە تاكەچارەسەرە بۆ كۆتایی هێنان بە توندڕەویی لە وڵاتدانمونەی بە وڵاتانی سوریاو میصرو عیراق هێنایەوە كە توندوتیژی دەسەڵاتەكان هۆكاری سەرەكی بون لە دروست بونی هزری توندڕەوی دەرفەت ڕەخساندن بۆگروپە تیرۆریستیەكان پاشان ئاماژەی بە چەند خاڵێكی تری پەیوەندیدار كردو دواتر بەچەندین پرسیاروپێشنیازی زانایانی ئاینیی كۆتایی بە كۆڕەكە هات.