مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌ن سه‌ره‌خۆشی له کەسوکاری شه‌هیده‌كانی پێشمه‌رگه ده‌کات
ئیدانه‌ی ئه‌و سته‌مه وه‌حشیگه‌رانه ده‌كه‌م، كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)ه‌وه، به خۆحه‌شاردان له ژێر ناوی ئایندا ئه‌نجام ده‌درێن. هاوكات ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی له هه‌ر چوار لای جیهانه‌وه ده‌كرێن بۆ كۆتاییهێنان به كرده دژه مرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌م رێكخراوه و راپێچكردنی بكه‌ره‌كان، له‌زووترین كاتدا بۆ به‌رده‌م دادگا.
هه‌موو جۆره فشار، سته‌م و هێرشێك بۆسه‌ر كه‌سانی سیڤیلی بێ‌تاوان به‌ته‌واوی دژیه‌كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئه‌ڵماسییه‌كانی قورئان و سوننه‌ته‌كانی سه‌روه‌رمان (د.خ.). شێونكه‌وتوانی (داعش) ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌لای ده‌ستی كۆمه‌ڵێك هێزیش نه‌بن، ئه‌وا كۆمه‌ڵه جاهیلێكن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كرۆكی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان نه‌ناسیوه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن تیرۆره و پێویسته هه‌ر به‌و ناوه‌ش ناوزه‌د بكرێت.
ئامانجی ئاین به‌دیهێنانی ئاشتییه له سه‌رتاپای جیهاندا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافه گه‌ردوونییه‌كانی مرۆڤ، سه‌روه‌ری یاسا و به‌ها به‌رزه مرۆییه‌كان. هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌مه‌وه، به‌تایبه‌ت خراپ به‌كارهێنانی ئاین به مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شه‌ڕ و پێكدادان دژیه‌كه له‌گه‌ڵ كرۆكی ئاین و بگره نیفاقه.
له روانگه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی فیكری ئیسلامه‌وه، ئه‌و رێگایانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ گه‌یشتن به ئامانج، ده‌بێت وه‌ك ئامانجه‌كه ره‌وا بن. هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌وه بجووڵێته‌وه، ئه‌وا (ماكیاڤێڵی)یه‌ته.
به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه تاڵ و پڕ ئازارانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاكنجی توركمان و سه‌ربازانی سوپای عێراق ده‌كه‌م، كه له به‌ره‌كاندا گیانیان به‌خت كردووه. هاوسۆزی خۆشم ده‌رده‌بڕم بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق، كه ٩ بۆ ١٠ سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێمه‌دا وه‌ك گۆشت و ئێسقان ئاویته و ته‌واوكه‌ری یه‌كدی بوون.
هاوكات سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م، كه له عێراق و سوریا گیانیان له‌ده‌ست داوه. به تایبه‌تیش، كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئێزیدی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، به سوننه مه‌زهه‌ب و شیعه مه‌زهه‌ب و پێكهاته ئاینییه‌كانی دیكه‌وه، كه نه‌هامه‌تی ده‌چێژن له‌ده‌ست دێوه‌زمه‌ی (داعش). داوا ده‌كه‌م له خودای گه‌وره ئارامی و هێز ببه‌خشێت به خانه‌واده و خۆشه‌ویستانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان. نزاش ده‌كه‌م ئازاری به‌م چه‌شنه نه‌چێژنه‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆبانێش، رۆژ به رۆژ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی دانیشتوانه بێتاوانه‌كه‌ی كه به ژن و منداڵه‌وه رژاونه‌ته سه‌ڕێ، دڵی مرۆڤ ده‌ته‌وسێننه‌وه. داوا له زاتی خودای باڵاده‌ست ده‌كه‌م كه كه‌سی بێ كه‌سانه و په‌نای ده‌رده‌دارانه، چی زووه رزگاریان بكات له‌و گێژاوی نه‌هامه‌تییه و هه‌موومان له جیهانێكی پڕ له ئاشتی و رێز و به‌زه‌ییدا كۆبكاته‌وه.
هه‌موو لایه‌كیش بانگهێشت ده‌كه‌م (ئامین) بكه‌ن بۆ ئه‌م نزایه.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن