كۆنفرانسێك له‌سه‌ر تووندڕه‌وی
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی وشیاركردنه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فیكری تووندڕه‌وی، به‌یانی رۆژی دووشه‌مه 27/10/2014 یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی كۆنفرانسێكی زانستی له ژێر ناونیشانی (بیری تووندڕه‌وی... هۆكارو چاره‌سه‌ر)، كه تێیدا چه‌ند توێژه‌رێك له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن‌و، ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند روانگه‌یه‌كه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه.
كۆنفرانسه‌كه كاتژمێر (9.30) نۆو نیو له هۆڵی مامۆستا سه‌عد له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌رگا به رووی ته‌واوی غه‌مخۆرانی هه‌ستی ئیسلامپه‌روه‌ری‌و مرۆڤپه‌روه‌ری كراوه‌یه.