یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
یەكێتی زانایان كۆنفرانسێك لە سەر بیری توندڕەوی هۆكارو چارەسەر بەڕێوە دەبات
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/10/2014 : 12:43:01
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی دووشەممە 27/10/2014 بە ئامادەبوونی میوانێكی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی‌و مامۆستایانی زانكۆو پەڕلەمانتاران  یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە هەماهەنگی لە گەڵ كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سەلاحەددین لە هۆڵی مامۆستا سەعد هەڵسا بە سازدانی كۆنفرانسێكی زانستی لە ژێر ناونیشانی (دیاردەی بیری توندڕەوی هۆكارو رێگاكانی چارەسەری).

سەرەتای كۆنفرانسەكە لە لایەن مامۆستا جەعفەر گوانیەوە دەستی بە پێشكەشكردنی بەرنامەكانی كۆنفرانسەكە كردو پاشان چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز كە لە لایەن مامۆستا سوعاد گۆزۆتۆك خوێندرایەوە‌و، لە لایەن پارێزگاری هەولێر نەوزادی هادی بەخێرهاتنی میوانان‌و ئامادەبوان كرا.

دواتر مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.

هەر لە درێژەی وتارەكاندا وتاری وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی لە لایەن كەمال موسلیم پێشكەش كرا.

هەروەها دكتۆر محمد شاكر راگری كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سەلاحەدین وتارێكی پێشكەش كردو پاشان دەستكرا بە پێشكەش كردنی وتارو توێژینەوەی مامۆستاكان لە سەر بیری توندڕەوی‌و چارەسەرەكانی كە لە دوو جەلسە پێشكەش كران.

جەلسەی یەكەم لە لایەن دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد بەڕیوەچوو تیایدا هەر یەك لەم بەرێزانەی خوارەوە توێژینەوەو بابەتەكانیان پێشكەش كرد.

·       نەوزاد سەواش  پەروەردەی تاك بناغەی بنیاتنانی كۆمەڵگایە.

·       د- عبدالرحمان صدیق جیاوازی پەیوەندی نێوان دەق‌و واقیع لە بیری ئیسلامی.

·        د-عوسمان هەڵەبجەیی ئەویتر لە كلتوری ئیسلامی.

دواتر هەڵسەنگاندنی سەرۆكی جەلسەو كۆتایی هێنان بە پرسیارو وەڵام لە لایەن ئامادەبوانەوە.

قەسیدەیەك لە لایەن مامۆستا سوعاد گۆزۆتۆك خوێندرایەوەو جەلسەی دووەم بە سەرپەرشتی دكتۆر ئەحمەد شافیعی دەستی پێكردو لە میانەی جەلسەی دووەمدا ئەم بەرێزانەی خوارەوە بابەت‌و توێژینەوەكانیان پێشكەش كرد.

              د-جمال جمعە سلێمان السفرتی رۆڵی دام‌و دەزگا ئایینی‌و پەروەردەییەكان لە چارەسەركردنی بیری توندڕەوی.

              د-چەتۆ حمدامین سمایل توندڕەوی ئایینی نامۆیە بە كۆمەڵگەی كوردی.

لە كۆتاییدا بە هەڵسەنگاندنی سەرۆكی جەلسەو پرسیارو وەڵام لە لایەن ئامادەبوانەوە كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ كۆتایی بە كۆنفڕانسەكە هات.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: ئەم كۆنفرانسە بە مەبەستی تاوتوێ كردنی بڵاوبونەوەی بیری توندو تیژیە لە كوردستان‌و عێراق‌و رایگەیاند لە  كۆنفرانسەكەدا تیشكمان خستە سەر ئەو لایەنەی كە ئایا توندڕەوی ئایینی لە كۆمەڵگەی ئیسلامیەوە سەری هەڵداوە یا هێنراوەتە ناو كۆمەڵگاكەمان‌و پێویستە ئەو تێگەیشتنە هەڵانە لە ئایین راست بكەینەوە كە هەندێك كەس وا تێگەیشتوون بنەمای ئیسلام بریتیە لە شەڕ نەوەك ئاشتی.

هەروەها مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید ئاماژەی كرد بەوەی كۆمەڵگەی كوردی بە گشتی رووی لە ناوەندگیری‌و میانڕەویە، بەڵام هەندێ دیاردە  پەیدا بوون گەنجانێك لە كوردستان پەیوەندیان بە كۆمەڵە توندڕەوەكان‌و لە مەساری ئیسلامی راستەقینە لایاندا بۆیە بە پێویستمان زانی لە دوای هۆكارو چارەسەرەكانی بگەرێین‌و ئەو رێگایە لە بەردەم گەنجەكان ببڕین بە روون كردنەوەی ئەو چەمكانەی ئەوان بە شێوەی هەڵە لێی تێگەیشتوون.

توێژەرەوەكانیش بە گشتی باسیان لە گرنگی ئەو جۆرە كۆنفڕانسانە كردو بە تایبەتی لەم رەوشەی ئێستا رووی لە وڵاتی موسڵمانان كردووە‌و، تەئكیدیشیان لە پێویستی كردەوە كە پێویستە دەزگا ئایینیەكان روو بە رووی بیری توندرەوی بوەستنەوەو لادان‌و توندڕەویەكان ئاشكرا بكەن، چونكە ئیرهاب‌و توندو تیژی هێنراوەتە ناو كۆمەڵگەی كوردی‌و بە كۆمەڵگەكەمان نامۆیە‌و ئەم جۆرە كۆبونەوەو كۆنفرانسانەش دەبنە هۆكارێكی گرنگ بۆ روونكردنەوەی ئیسلامی راستەقینەو بنەچەكەی ئیسلام كە بریتیە لە ئاشتی‌و پێكەوەژیان.

دكتۆرجمال جمعە سلێمان السفرتی كە لە وڵاتی ئوردنەوە هاتبوو رایگەیاند هۆكاری ناوەخۆو دەرەكی هەن بۆ سەرهەڵدانی بیری توندڕەوی‌و بەرپرسیارێتی رووبەرووبوونەوەی ئەم بیرە توندوتیژەكەش بەرپرسیارەتیێكە لە ئەستۆی هەموومانەو پێویستە هەموومان دروستكردنەوەی رۆڵەكان لە ئەستۆ بگرین بە تایبەتی لە پلەی یەكەم زانایان‌و دەسەڵاداران دەبێ بەم ئەركە هەڵبستن پاشان خەڵكی ترو روناكبیران.

لە لایەكی ترەوە دكتۆرعوسمان هەڵەبجەیی رایگەیاند كە كافركردن‌و بە كافركردنی موسڵمانان بوو خەلافەتی موسڵمانانی رووخاندو عەلی كوڕی ئەبو تالیبیشی بە كوشتدا (رەزای خوای لە سەر)، تەئكیدی كردەوە لە هەر شوێنێك كافركردن سەری هەڵدا كوشت‌و كوشتارو تەقاندنەوە پەیدا دەبێت‌و سەر هەڵدەدا‌و، بنەمای بیری توندڕەوی كافركردنە لەگەڵ ئەوەی بنەمای ئایینی پیرۆزی ئیسلام سۆزو میهرەبانی‌و لێبوردەییەو پێویستیشە هەموو كەسێك ئەوە بزانە كە لە بواری بانگەوازدا كار دەكەن تاكو بتوانن روو بە رووی بیری توندڕەوی بوەستنەوە، چونكە ئێستا كوشت‌و كوشتارو تەقاندنەوە بوە بە كارو پیشەی رێكخراوی توندڕەوی (داعش)‌و هەموو هێزەكانی تری عەرەبی‌و غەیری عەرەبی كافر دەكاو بە شێوەیەك شەریعەت‌و مێژووی ئیسلامی رێكخراوو بیری وای بە خۆوە نەدیوەو ئەوان مرۆڤ دەكوژن لە سەر بنەمای رەگەزنامە.

دكتۆر چەتۆ هۆرموزیار رایگەیاند كە كۆمەڵگەی كوردی زۆر دوورە لە بیری توندڕەوی‌و ئەوەی هەشبووە هێنراوەتە ناو كۆمەڵگەی كوردی‌و لە رابردوو كۆمەڵگەكەمان بە ناوەندگیری‌و دادگەری‌و لێبوردەیی‌و یەكتر قەبوڵ كردن ناسراوە‌و، لە سەر زانایانی ئایینیش پێویستە ئەم سیفاتانەی كۆمەڵگەی رابردووی كوردی لە مزگەوت‌و وتارەكان‌و پەروەردەكردنی رۆڵەی نوێ لە سەر بیری میانەرەوەوی.

لە كۆنفرانسەكەدا كۆمەڵێك لە بیرمەندو ئەكادیمی‌و تایبەتمەند لە بیری ئیسلامی لە كوردستان‌و وڵاتی توركیاو ئوردن ئامادە بوون.