سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌مه (4/11/2014) كۆمه‌ڵێك قوتابی كۆلێژی ئیمامی ئه‌عزه‌م به‌شی (پردێ) خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و، دواتر سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد، له خۆپیشاندانه‌كه یاداشتێكیان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كرده‌وه، كه بۆ ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانیش كراوه.
ئه‌و قوتابیانه كه دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن به مه‌به‌ستی خوێندن رۆژانه هاتووچۆی پردێ ده‌كه‌ن، له یاداشتنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م به‌شه‌ی كۆلێژه‌كه یه‌كه‌مجار بۆ هه‌ولێر بووه به‌ڵام دواتر گواستراوه‌ته‌وه پردێ: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و به ره‌چاوكردنی ئه‌م دۆخه‌ی عێراق‌و ناوچه‌كه‌ی تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه چه‌ندین مه‌ترسی ئه‌منی‌و ئابووری‌و مه‌ترسی ئۆتۆمبێلیان لەسەرە داوا ده‌كه‌ن یان به‌شێكی ئه‌م كۆلێژه له هه‌ولێر بكرێته‌وه، یان ئه‌م به‌شه‌ی پردێ بۆ هه‌ولێر بگوازرێته‌وه، چونكه 98% قوتابیه‌كان كوردن‌و دانیشتووی هه‌ولێرن، هه‌روه‌ها 80% مامۆستاكانیش كوردن‌و دانیشتووی هه‌ولێرن.
دوای سه‌ردانیان بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پشتیوانی خۆی بۆ داواكه‌یان ده‌ربڕی‌و، رایگه‌یاند: ئێمه به باشی له‌وه تێده‌گه‌ین كۆلێژێكی له‌م شێوه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته، بۆیه پێشتریش وه‌ك یه‌كێتی زانایان داوامان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكرێنه كۆلێژ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندنیان به‌رزتر بكرێته‌وه‌و، ئه‌م قوتابیانه‌ش په‌ڕاگه‌نده‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق نه‌بن، ئێستاش پشتیوانی له كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی كۆلێژی ئیمام ئه‌عزه‌م له هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی پێشمان بكرێت بۆ خزمه‌تی ئه‌م قوتابیانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌تی بۆ دۆخی ئێستا یه‌كجار پێویسته.