یه‌کێتی زانایان داوای دامه‌زراندنی مامۆستایانی کۆلێژو په‌یمانگه ئیسلامیه‌کان ده‌کات
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (23/11/2014) یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی به نووسراوی فه‌رمی ژماره (356) داوای له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه له دامه‌زراندنی مامۆستایان، ده‌رچوانی کۆلێژو په‌یمانگه ئیسلامییه‌کان فه‌رامۆش نه‌کرێن، له نووسراوه‌که‌ی یه‌کێتی زانایان هاتووه:
(ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌رچووانی کۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌کانی زانکۆکانی کوردستان و په‌یمانگاکانی زانسته ئیسلامییه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تا ئێستا دانه‌مه‌زراون، له کاتێکدا پسپۆڕی ته‌واویان له وانه‌کانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه، بۆیه تکامان وایه ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون به دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوانی زانسته ئیسلامییه‌کان (کۆلێژو په‌یمانگا) بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو وانه‌ی ئایین و زمانی عه‌ره‌بی سوودیان لێ وه‌ربگرن).