یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رۆیشتنی پیِشنوێژێك بۆ ناو داعش مامۆستایانی ئایینی ناحیەی دارەتوو روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/11/2014 : 11:10:26
قه‌باره‌ی فۆنت

دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رۆیشتنی پێشنوێژی مزگەوتی (حاجی جعفر) لە شارۆچكەی دارەتوو بۆ ناو گرووپی تیرۆریستی (داعش)، زانایانی ئایینی دارەتوو روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە:

وێڕای ئیدانەی ئەم كردارە دەكەن‌و ئاماژەش بەوە دەكەن كە ناوبراو بۆچوونەكانی لە گەڵا راو بۆچوونی میانڕەوانەی زانایانی ئایینی دارەتوو نەبوو، هەروەها داواش لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكەن بە شێوەیەكی دروست‌و بەرپرسانە مامەڵە لە گەڵا ئەم رووداوە بكەن‌و ناوی زانایانی ئایینی لەكەدار نەكەن.

لە كۆتاییشدا ئامۆژگاری گەنج‌و لاوەكان دەكەن كە بە هیچ شێوەیەك فریو بەم جۆرە كەسانەو بە گروپە تیرۆریستیەكان نەخۆن، چونكە گروپە تیرۆریستیەكان نوێنەرایەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ناكەن.

دەقی روونكردنەوەی مامۆستایانی ئایینی دارەتوو:

بەناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

 دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕۆیشتنی پێشنوێژی مزگەوتی حاجی جەعفەر لە ناحیەی دارەتوو بۆ ناو گروپی تیرۆریستی داعش بەپێویستمان زانی ئەم ڕوونكردنەوەیە بخەینە بەردەم خەڵكی ناحیەكەمان‌و لایەنی پەیوەندیدار‌و ڕای گشتی:

1- ئێمە ئیدانەی ئەم ڕوداوە دەكەین‌و بە هەموو شێوەیەك دژی ئەوە دەوستینەوە  كە ڕوڵەكانی میللەتەكەمان بەتایبەتی گەنج‌و لاوەكانمان  پەیوەندی بەو جۆرە گروپانەوە بكەن بەتایبەتی گروپی تیرۆریستی داعش‌و، هەر لە سەرەتاشەوە لە وتاری هەینی‌و ئامۆژگاریەكانمادا ئەوەمان راگەیاندووە.

2- ناوبراو بە هیچ شێوەیەك بۆچوونەكانی لەگەڵ ڕاو بۆچون‌و كۆڕو مەجلیسی میانڕەوانەی مامۆستایانی ئاینی دارەتوو یەكانگیر نەبوو، تەنانەت چەند جار لە وتاری هەینی هێرشی كردَوتە سەر مامۆستایانمان‌و بەدەرچوو بیدعەكار ناوی بردوون‌و، ئەوانەی دەوترێ لەگەڵیدا ڕۆیشتون گەنجی نزیكی خۆی بوون وفەقێ نەبوون.

3- چەن جارێك نوێژ خوێنانی مزگەوتی ناوبراو سكاڵاو تیبینیان هەبووە لە سەر بیرو بۆچوون‌و هەڵویستی توندڕەوانەی ناو براوو گەیاندوشیانەتە لایەنی پەیوەندیدار بەڵام بێ ئەنجام بووە .

4- داوا لەلایەنی پەیوەندیدارو هاوڵاتیان‌و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بە شێوەیەكی دروست‌و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕوداوە بكەن‌و، ناوی پیرۆزی مامۆستای ئاینی بەهیچ شێوەیەك لەكەدار نەكەن، چونكە ڕون‌و ئاشكرایە هەمیشە مامۆستایانی ئاینی كوردستان دڵسۆزی خاك‌و نیشتیمان بوون‌و هەڵویستیان لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی میللەتەكەیان بووە لەم جۆرە پێشهاتانەدا.

لەكۆتاییدا دوبارە ئامۆژگاری خەڵكی خومان دەكەین بەتایبەتی گەنج ولاوەكانمان كەبەهیچ شێوەیەك فریو بەم جۆرە كەسانەو بەم جۆرە گروپە توندڕەوانە نەخۆن وشوێنیان نەكەون، چونكە ئەوانە بەهیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناكەن.

ماموستایانی ئاینی دارەتوو

                                                                    24/11/2014

لەلای خۆشیەوە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی‌و پشتگیری خۆی بۆ ناوەڕۆكی روونكردنەوەی زانایانی ئایینی دارەتوو دەخاتە روو،راشیدەگەیەنێت كە ناوبراو ئەندامی یەكێتی زانایان نەبووە.

لەم بارەیەوە بەرێز مەلا نیاز شێخ راغب بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گوتی:

ناوبراو ئەندامی یەكێتی زانایان نەبووەو نە لە دوور نە لە نزیك لە هیچ كارو پرۆژەیەكی یەكێتی زانایان بەشدار نەبووەو ئێمەش وەكو مەلا نەمان ناسیوە.

 

هــ.بالیسانی