به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین و ده‌ست خۆشی له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ژماره‌یه‌ك له زانا‌و مامۆستایانی ئایینی به‌یاوه‌ری به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه برینداره‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه ، دوای پێشكه‌شكردنی تاجه گوڵینه هیوای له‌ش ساغی و ته‌ندروستیێكی باشیان بۆ خواستن‌و ئاماژه‌یان دا به قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له سه‌نگه‌ری به‌رگری كردندانه له خاكی پیرۆزی كوردستان‌و، ئه‌م به‌رگریكردنه‌ی برا پێشمه‌رگه‌كانیشیان به ئه‌ركێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له قه‌ڵه‌مدا.
راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
هــ.بالیسانی