لقی گه‌رمیانی زانایان گازانده‌ی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ئیداره‌ی گه‌رمیان | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/12/2014 : 12:10:38 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29/11/2014 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز صلاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران. شاندی لق ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان خسته‌ڕوو، كه خۆی له گه‌یاندنی گله‌یی و گازانده‌ی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌بینیه‌وه له ده‌ست چه‌كدارانی میلشیای به‌در كه ماوه‌یه‌كه له‌پاش ئازادكردنی ناوچه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه له ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. شایانی باسه پاش ئه‌وه‌ی ناحیه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه به‌م دواییانه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار كران هێزێكی چه‌كدار به‌ناوی هێزی به‌در هاتونه‌ته ناوچه‌كه‌و ده‌ستیان داوه‌ته بێزار كردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌و ئه‌مه‌و له هه‌فته‌ی ڕابردوشدا له شاری كه‌لار هه‌مان هێز په‌لاماری مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی هه‌ڵۆی بنه‌ڕه‌تیان دا له شاری كه‌لار . لینكی به‌یاننامه‌ی لقی گه‌رمیانی زانایان ده‌رباره‌ی ده‌ستدرێژی میلیشیاكان بۆ سه‌ر هاوڵاتیان http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=4358 دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان . هــ.بالیسانی | |