یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
مەلا عەبدوڵڵا سەعید: لە ئەزهەر جەختیان لەسەر عوروبییەتی عێراق دەكردەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/12/2014 : 14:06:26
قه‌باره‌ی فۆنت

رووداو- قاهیرە

لە قاهیرەی پایتەختی میسر كۆنگرەی ئەزهەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تووندڕەوی رۆژی چوارشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2014 دەستی بە كارەكانی كرد و دوو رۆژ بەردەوام بوو، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیش، کە بەشداریی کۆنگرەکەی کرد، رایگەیاند، کە لە کۆنگرەکەدا بەشداربووان جەتیان لە عەرەبی بوونی عێراق دەکردەوە.

لە كۆنگرەكەدا شێخی ئەزهەر و سەرۆكی كەنیسەی قیبتییەكان و پەتریاركی ئایینی مەسیحی و سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردسیان و زۆربەی كەسایەتییە ئایینییەكانی جیهان بەشداریان تێداكرد.

شێخی ئەزهەر لە كۆنگرەكەدا رایگەیاند، "بەمدواییانە رێكخراوی داعش هاتە گۆڕێ، كە بانگەشەی خەلافەت دەكات، پێش ئەو و دوای ئەویش ژمارەیەك میلیشیای تووندڕەو دروستبوون، كە توانایەكی بەهێزیان هەیە بۆ بانگەشەكردن، ئەمە خراپ لەسەر ئیسلام شكاوەتەوە".

پەتریاركی رۆمیی كاسۆلیك، كە نوێنەرایەتی بەشێكی زۆری مەسیحییەكانی سووریا دەكات، پێیوایە كە بێهێزی و دابەشبوونی جیهانی عەرەبی داعشی بەهێز كردووە و چارەسەریش لە یەكگرتنەوەدایە.

مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە لە سەر بانگهێشتی شێخی ئەزهەر بەشداری ئەو كۆنگرەیەمان كرد، چونكە ئەوان كۆنگرەكەیان سازكردووە بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە سەرتاسەری جیهان".

هەروەها گوتی: "زیاتر لە 120 وڵات و دامودەزگا ئایینی و كەسایەتییە ئایینییەكان لە كۆنگرەكەدا بەشدارن و هیچ كەسێكی سیاسی بەشداری تێدا نەكردووە و شێخی ئەزهەر خۆی سەرپەرشتی دەكات".

بە گوتەی مەلا عەبدوڵڵا، لە كۆنگرەكەدا شیكردنەوەیەكی نوێ بۆ هاونیشتیمانی كراوە لە ئاینی ئیسلامدا و زیاتر جەخت لەسەر راستكردنەوەی مەفهومی "جیهاد" و پێكەوەژیان كراوە و كۆكبوون لەسەر ئەوەی تیرۆر تەنیا بە رێگای سەربازی بنبڕ ناكرێت

سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، كە لە كۆنگرەكەدا كاتێكی زۆری پێدراوە بۆ قسەكردن، بەو پێیەی كورد رووبەڕووی داعش دەبێتەوە و گوتی: "لە كۆنگرەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، كە داعش دەیەوێ زیانێكی گەورە بە ئایینی ئیسلام بگەیەنێت. بەلای هەندێكیانەوە سەیر بوو كە لە كوردستان داكۆكی لە پێكەوەژیان دەكرێت و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كار دەكات بۆ رزگاركردنەوەی ئەو ناوچانەی كە داعش دەستیبەسەردا گرتوون".

هەروەها گوتی: "ئامادەبووانی كۆنگرەكە وێرای ئەوەی تاكە میللەت كوردە كە بەرەنگاری داعش بووەتەوە، بەڵام ئەوان زیاتر جەختییان لەسەر گەلی عێراق وعوروبیەتی عێراق دەكردەوە، بەبێ ئەوەی ناوی كورد بهێنن".