رۆژی 16/12/2014 له شاری سۆران‌و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی‌و به‌رپرسانی حزبی‌وحكومی‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و رۆشنبیران‌و لاوان‌و كه‌سایه‌تی‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی به هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئایینی سیمینارێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی چۆنیه‌تی (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فكری داعش) ساز كرد.
وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، دواتر وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئایینی به‌خێرهاتنی به‌شداربووانی كرد‌و مه‌به‌ستی سیمناره‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روون كرده‌وه‌و ئه‌وه‌شی باسكرد كه سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندره‌وی ئایینی به‌هۆی كورت بینی و تێنه گه‌یشتنی زانستیانه‌یه‌و ئه‌گه‌رنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئایینی ئیسلام له‌گه‌ڵ بیری توندره‌وی دانیه.
دواتر‌و له به‌شی یه‌كه‌می سیمیناره‌كه مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بابه‌تێكی له‌و باره‌وه به‌ناونیشانی (شیكردنه‌وه‌ی بیری داعش له روانگه‌ی فقهی ئیسلامی) پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا شیكارێكی دروست‌و خوێندنه‌ویه‌كی فیقهیانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌وه كرد، كه داعش به‌هه‌ڵه لێیان حاڵی بووه‌و ئه‌و توند‌و تیژی‌و فكره تیرۆریه بڵاو ده‌كاته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی چه‌مكی خیلافه‌ت‌و كۆشتنی رۆژنامه‌نووسان‌و خه‌ڵكی سیڤیل‌و چه‌مكی جیهاد‌و بابه‌تی كۆیله‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی پیاوچاكان‌و پێغه‌مبه‌ران‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی توند‌و تیژی، ناوه‌رۆكی ئه‌و بابه‌ته بوو كه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شی كرد‌و شیكردنه‌وه‌ی جوان‌و زانستی‌و بۆ خستنه روو، له‌به‌شێكی قسه‌كانی گوتیشی: ئه‌و چه‌مكانه به‌پێی شه‌ریعه‌ت‌و له چوارچێوه‌ی فیقهی ئیسلامی یاسا‌و رێسای خۆیان هه‌یه‌و ناكرێ پشتگوێ بخرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایایه‌و به‌هه‌ڵه له‌و چه‌مكانه گه‌یشتوون یان شیكاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌شه وای كردووه ئه‌و كاره‌ساته بخولقێ.
له‌كۆتایی قسه‌كانیشی به‌پێویستی زانی مامۆستایانی ئایینی وه‌ك چۆن كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه، به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئاشناكردنی خه‌ڵكی به‌و چه‌مكانه له‌چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی زانستیانه‌وه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره به فكری میانڕه‌وی له‌ناوخۆمان بده‌ین‌و به‌هه‌مووانیش به‌ره‌نگاری ئه‌و فكره تونده‌ی داعش ببینه‌وه.
له‌به‌شی دووه‌می سیمیناره‌كه بابه‌تێكی تر به‌ناونیشانی (مێژووی په‌یدابوون داعش) له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌ره‌فات كرم پسپۆڕی ئایینناسی‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا به دوور‌و درێژی باسی له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی داعش كرد‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌و باره‌وه خسته روو، هه‌روه‌ها گوتیشی: داعش وه‌ك فیكر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی خواریج، به‌ڵام وه‌ك ته‌نزیم په‌یوه‌ندی به سه‌رده‌می ئێستاوه هه‌یه.
دوای ته‌واو بوونی بابه‌ته‌كانیش ده‌رگای پرسیار‌و گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانه‌وه كرایه‌وه‌و چه‌ندین راو سه‌ره‌نجی جۆراوجۆر له‌سه‌ر پرسكه خرایه روو.