رۆژی سێشهمه 16/ 12/ 2014 مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سهرۆكی یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری مامۆستا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكو مەلا موسلیم فریزیو مەلا هندرین بالیسانی سەردانی بهرێز مامۆستا مەلاعەبدوڵایان كرد له شارۆچكەی بهستۆڕه.
مەبەست لە سەردانەكە بریتی بوو لە پرسینی رەوشی تەندروستی مامۆستای ناوبراو كە جەنابیان نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درابوو داوای شیفاو سەركەوتنیان لە خوای پەروەردگار بۆ كردو بە چاك بوونی رەوشی تەندروستی مامۆستا خۆشحاڵ بوون.
لە بەرامبەردا مامۆستاو خانەوادەكەی بەم سەردانە خۆشحاڵ بوون.
هــ بالیسانی