دوای ئەوەی رادیۆی زانایان له سنووری ته‌واوی پارێزگای هه‌ولێر‌و به‌شێكی ئاكرێ‌و به‌رده‌ڕه‌ش په‌خشی خۆی ده‌ست پێكرد، هه‌وادار‌و هاوڕێیه‌كی زۆر له ده‌وری كۆبوونه‌وه‌و داواكاری زۆری له‌سه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌خشی رادیۆیه‌كه فراوانتر بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مامۆستا مه‌لا دیندار باڵه‌كی به‌رپرسی رادیۆی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: دیاره داخوازی هاووڵاتیان به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ده‌نگمان بگاته زۆرترین هاووڵاتیانی كوردستان، له هه‌نگاوێكی نوێشماندا، رۆژی 22/12/2014 په‌شخی رادیۆكه‌مان فراوانتر كرد، كه ئێستا زۆر به ئاسانی بیسه‌رانی خۆشه‌ویست ده‌توانن گوێبیستی رادیۆی زانایان بن به فریكوینسی (90.3 -fm) له: (كۆیه، ته‌قته‌ق، چوارقورنه، رانیه، پشده‌ر، قه‌ڵادزه، تا كه‌ركوكو‌و سنووری شاری سلێمانی، پێشتر په‌خشمان له ته‌واوی سنووری پارێزگای هه‌وڵیر‌و به‌شێكی زۆری سنوری بادینان له ئاكری‌و به‌رده‌ره‌ش هه‌بوو.
مامۆستا دیندار هیوای خواست له داهاتودا بتوانن په‌خشی رادیۆی زانایان بگه‌یه‌ننه سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.