یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
بە هەماهەنگی لقی سلێمانی زانایان‌و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف یادی لەدایك بونی پیشەوای مرۆڤایەتی لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/01/2015 : 11:17:40
قه‌باره‌ی فۆنت

پارێزگاری سلێمانی: لە ئێستادا ئەو دڵسۆزی و خەمخۆرییەی زانایانی ئاینی هیچی كەمتر نیە لەوپێشمەرگانەی لە بەرەكانی شەردان.

بەرپرسی لقی سلێمانی: گەر لە ڕابردوا زیندوكردنەوەی ئەم  یادە جارێك گرنگ و پێویست بوبێت ئەوا ئەمڕۆ بۆ بەرپەرچدانەوەی سەرجەم ئەو توندوتیژیانە چەند قات گرنگترو پێویست ترە.

ڕۆژی 3 /1 / 2015 بە ئامادەبونی پاریزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو ژمارەیەكی بەرچاوی زانایانی ئاینی و شێخانی تەریقەت و نوێنەری دام‌و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم‌و جەماوەرێكی فراوانی شاری سلێمانی بە هەمەئاهەنگی نێوان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی ولقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە یادی هاتنە دونیای پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد (درودی خوای لە سەر بێت) لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئاهەنگێكی شایستە بەو یادە بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەكە بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا شێخ ماجیدی حەفید پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی خوێندرایەوە، دواتر  دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی وتارێكی خوێندەوە پیرۆزبایی ئەم یادەی لە سەرجەم گەلی كوردو هێزەكانی پیشمەرگە كردو، رۆڵی گرنگی زانایانی ئاینیشی بەرز نرخاند بە تایبەت لەم رەوشەی بە سەر كوردستانەكەمان هاتووەو سوپاسی ئەو هەوڵ و ماندوبونانەی كردن كە لە ناخی دڵسۆزی بۆ گەلەكەیان دەریان بڕیوە‌و ڕای گەیاند كە زانایانی ئاینی بە درێژایی مێژوی گەلەكەمان ڕابەرایەتی شۆڕشەكانی كوردیان كردوەو لە ئێستاشدا ئەو دڵسۆزی و خەمخۆرییەی زانایانی ئاینی هیچی كەمتر نیە لەوپێشمەرگانەی لە بەرەكانی شەردان، لە بەشێكی تری وتەكەیدا ڕایگەیاند ئەمرۆ لە شاری سلێمانی یادی لە دایك بونی پێشەوایەك دەكەینەوە كەپەیامی یەكسانی و دادپەروەری بۆمرۆڤایەتی هێناو دژی هەرجۆرە توندوتیژیەك بوو، هیواشی خواست زیندوكردنەوەی ئەم یادە ببیتەهۆی كۆتایی هێنان بەو نەهامەتیانەی بەرۆكی میللەتەكەمانی گرتوە.

پاشان وتاری هاوبەشی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی لەلایەن مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان خوێندرایەوە  لە وتارەكەیدا پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانی جیهان و گەلی كوردو سەرجەم زانایانی ئایینی و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد، لە بەشێكی وتارەكەیدا لێپرسراوی لق گوتی جێگای خۆشحاڵیمانە كە لەپاڵ مەزاری گەورە پیاوانی كوردو شاری میری بابانەوە ئەم یادە پیرۆزە بەرز ڕادەگرین‌و،راشیگەیاند گەر لە ڕابردوا زیندوكردنەوەی ئەم  یادە جارێك گرنگ و پێویست بوبێت ئەوا ئەمڕۆ بۆ بەرپەرچدانەوەی سەرجەم ئەو توندوتیژیانەی كە بۆ لەكەداركردنی پەیامەكەی پێغەمبەری ئیسلام ئەنجام ئەدرێت چەند قات گرنگترو پێویست ترە لە هەموو جێگایەك ئەم یادە بەرز ڕابگرین و پەیامی ڕاست و دروستی پێشەوای مرۆڤایەتی بۆهەموان ڕون بكرێتەوە هیواشی خواست لەساڵیادی لە دایك بوونی پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێت) نێو ماڵی كوردی یەكبخرێتەوە و كۆتایی بە سەرجەم ئەو بارە ناهەموارە بێت كە بەرۆكی گەلەكەمانی گرتوە.

دواتر بەچەندین قەصیدەو سرودی ئایینی مەراسیمەكە ڕازێندرایەوە.

راگەیاندنی لقی سلێمانی.

 

هــ بالیسانی.