یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لە پشدەر یادی مەولود دەكرێتەوە رێزیش لە ینەماڵەی شەهیدانی تیرۆر دەنرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/01/2015 : 15:04:54
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی شەممە 3/1/2015 لقی پشدەری یەكێتی زانایان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی پشدەر و مەدرەسەی ئاینی پشدەر ئاهەنگێكی جەماوەری گشتی ساز كرد لە قەڵادزێ‌ و لەمزگەوتی (شێخ حسێنی بۆسكێن).

 ئەوەی شایەنی باسە سەرجەم دامودەزگا حكومی و حیزبیەكان و جەماوەرێكی زۆر بە جۆش و خرۆشەوە ئامادە بوبون. ئەوەی ئاهەنگی مەولودی ئەمساڵمانی لە ساڵانی پێشو جیا ئەكردەوە ئەوەبوو كە وەكو بیرۆكەیەكی زانایانی خۆمان پێمان باش بوو كە بڕگەیەكی ئاهەنگەكەمان ڕێز لێنان بێ‌ بۆ شەهیدان و خانەوادەی شەهیدانی دەستی ڕەشی داعش لەدەڤەرەكەمان كە ژمارەیان 25 شەهیدی قارەمان بوو . وەبەرنامەكانی ئاهەنگ بەم شێوەیە بوون :

(قورئان خوێندن لەلایەن مامۆستا ملا حمدی ، قەصیدەی بوردە المدیح  ـ لەلایەن مامۆستا ملا احمد و كۆرس ، وتەی بەخێرهاتن  بەناوی خۆی و گەڕەكەوە لەلایەن م.ملا بختیار .

، سرودی ئاینی ـ لەلایە قوتابیانی مەدرەسەی ئاینی  .

، وتاری لقی پشدەرو ئەوقاف و مەدرەسەی ئاینی ـ لەلایەن م.ملا علی ئاوەژەیی كارگێڕی لقی پشدەر، سرودی ئاینی ـ لەلایەن م . ملا سۆران ، وتارێك  ـ لەلایەن م.ملا محمدی دەڵگەییەوە، هۆنراوەیەك لە مەدحی بێغەمبەر ـ لەلایەن شاعیر م. شەریف وەرزێر، وتاری قائئممقامیەت ـ لەلایەن ملا صالح بەرپرسی ئەوقافی پشدەر، وتەی دەزگای شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان ـ لەلایەن كاك ابراهیم محی الدین، دابەشكرنی خەڵاتی ڕێزلێنانی شەهیدانی دەستی رەشی داعش لە دەڤەرەكەمان . كە بریتی بوو لە (لۆگۆیەكی جوان بەناوی ـ خەڵاتی ڕێزلێنانی محمد ص پێشەوای مرۆڤایەتی ، بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهید (ناوی شەهیدەكە) ،كەلقەكەمان بەبەشداری سەرجەم حیزبە كوردوستانیەكان ئامادەیان كردبوو .. 

 ، بە قەصیدەی كوردی شیرینی دابەشكرن كۆتایی بە ئاهەنگە هات . ئەوەی شایەنی باسە لە كاتژمێر  9  ی سەر لەبەیانی دەستمان پێ كرد و نزیكەی دوو سەعاتی خایاند ..

راگەیاندنی لقی پشدەر .

 

 

هــ بالیسانی.