رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز پوخته‌ی سه‌رنج‌و لێكدانه‌وه‌كانی رۆژنامه رۆژئاواییه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه ده‌رباره‌ی شێوازی ئیستیفزازیانه‌ی رۆژنامەی شارلی ئیبدۆی فه‌ره‌نسی، كه هێڕشی چه‌كداری كرایه سه‌ر، رۆژنامه‌كه سه‌رنجه‌كانی رۆژنامه ئه‌وروپی‌و ئه‌مریكیه‌كانی كۆكردۆته‌وه‌و پوخته‌كه‌ی بریتیه له‌وه‌ی ده‌ڵێن: (نه‌زانینه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكرێت، كه خۆدوورگرتن له هێڕشی ئیرهابی رێ‌یان پێده‌دات له په‌نای دیموكراسیه‌ت گوزارشت له‌و كارانه‌یان بكه‌ن كه ده‌یكه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌ش نابێ رێگه بدرێت به‌وانه‌ی که دژایه‌تی بێگانه‌كان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه هه‌موو ده‌رفه‌تێك ده‌قۆزنه‌وه تا وێنه‌ی ته‌واوی موسڵمانان ناشیرین بكه‌ن‌و به تیرۆر تۆمه‌تباریان بكه‌ن).
كه‌واته خاڵی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌كان له‌وه‌دا بووه، كه هه‌ردوو كاره‌كه هه‌ڵه‌ن چ ئه‌وانه‌ی هێڕشه‌كانیان ئه‌نجام دا‌و له په‌نای دیموكراسیه‌ت كاره‌كانیان كرد. چ ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه كاری ناشیرینی چه‌ند موسڵمانێك ده‌قۆزنه‌وه تا وێنه‌ی هه‌موو موسڵمانانی پێ ناشیرین بكه‌ن‌و به تیرۆر تۆمه‌تباریان بكه‌ن، شێوازی ئیستیفزازی به‌كار دێنن دژی موسڵمانان.