به مه‌به‌ستی ستایش كردنی رۆلی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له هه‌مبه‌ر ره‌وشی ئه‌مرۆ و رێنمایی و هۆشیداریان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌لگا، عه‌لی حسین به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان به یاوه‌ری كارگێرانی لق رۆژی دووشەممە 12/1/2015 سه‌ردانی لقی هەولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی له‌شاری هه‌ولێری كرد، میوانەكان له لایه‌ن مه‌لا عبدوللا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و جێگری سه‌رۆك و به‌رپرسی لقی هه‌ولێر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایان بە گەرمی پێشوازی كران ...
له دیدارێكدا وێرای باس كردن له ره‌وشی كوردستان‌و ئایین‌و پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكان له هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسی لقی دوو رۆڵی مامۆستایانی ئاینی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا به تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له شه‌ری پاراستنی كوردستان و كه‌رامه‌تی خه‌لكی كوردستاندایه له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعشدا، له‌م رووه‌وه مامۆستایانی ئاینی و یه‌كێتی زانایان به‌م پێگه گه‌وره‌و پیرۆزه‌ی كه له نێو كۆمه‌لگادا هه‌یانه توانیویانه ببنه پارێزه‌ری هزری نه‌ته‌وەیی‌و په‌ره به هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری برایه‌تی وپێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌كان بده‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له سه‌ر ئیراده‌و سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌َلكی كوردستان، هاو كات به‌رپرسی لق ئه‌ركی زانایانی ئایینی به خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئاینی و نیشتمانی و پاراستنی داب‌و نه‌ریت و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا دانا، پاشان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان ته‌كیدی كرده‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه له خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگاو ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و كاركردن له پێناو پێشكه‌وتن و پاراستنی ئه‌زموون و كیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هزره توندڕه‌وییه‌ی داعش دژ به ئاین و ئه‌خلاق و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مرۆڤایه‌تیه په‌ره نه‌ستێتنێت و ئه‌م شه‌ڕو روبه‌روبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش دژی تیرۆرستانی داعش به پیرۆزترین شه‌ڕ دانا له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردستان .
هـ بالیسانی