یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی سلێمانی لە ژێردروشمی [پەیامی پێغەمبەری پێشەوا باشترین ڕێباز بۆپەرە پێدانی كۆمەڵگاو مرۆڤایەتی] سیمینارێكی سازكرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/01/2015 : 12:27:19
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی 19/ 1 / 2015 بە ئامادەبونی دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی  و مامۆستا ملا عبدالله ملا سعید سەرۆكی یەكێتی زانایان و بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی و زانایانی ئاینی و نوینەری حیزب ولایەنە سیاسیەكان و قەشەی مەسیحیەكان و ڕێژەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی‌و پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكان و خوشكانی بەڕێز بە هەماهەنگی كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكان و گۆڤاری حیرای توركی لە ژێر دروشمی [پەیامی پێغەمبەری پێشەوا (درودی خوای لە سەر بێت) باشترین ڕێباز بۆپەرەپێدانی كۆمەڵگاو مرۆڤایەتی] سیمینارێكی بەر فراوانی ساز كرد.

سەرەتای مەراسیمەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، پاشان بەڕێز مامۆستا عبدالله سعید وتارێكی پێشكەش كردو بە ناوی لیژنەی ئامادەكاری سیمینارەكەوە بەخێرهاتنی هەموو بەشداربوانی كردو دەستخۆشی لە هەڵسوڕێنەرانی سیمینارەكە كردو، پاشان ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە سیمینارانە كرد بە تایبەت لە كات و ساتێكی هەستیاری وەك ئێستادا كە لە ژێر ئاڵای پیرۆزی ئیسلام و بە ناوی ئاینەوە دیاردەی تەكفیرو كوشتن و توندڕەوی ئەنجام ئەدرێت، بۆیە ئیسلام ئاینی لێبوردن وپێكەوەژیان و ئارامیە بۆ سەرجەم ئاین و ئاینزاكانی تریش ئەمەش لە ژیانی پێغەمبەری پێشەوادا بۆمان دەردەكەوێت، لە بەشێكی تری وتارەكەیدا سەرۆكی زانایان هیوای خواست ئەم جۆرە سیمینارانە بەردەوامی هەبێت و ناوچەكانی تریش بگرێتەوە و هەموان كار بكەین لەپێناو ئارامی و پێكەوە ژیان و وەلانانی هەر جۆرە بیرو بۆچۆنێكی توندڕەویانە كە ببێتە هۆكاری ناشیرین كردنی ئیسلام و تێكدانی ئارامی كۆمەڵگای كوردەواری ئەمەش ئەركی تەواوی زانایانی ئاینی ولایەنە پەیوەندیدارەكانە‌و دەبێت هەموومان كاری لە سەر بكەین.

دواتر پەیامی پارێزگاری سلێمانی لە لایەن حاجی عگا عبداللە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی خویندرایەوەو سوپاسی هەڵسوڕێنەرانی سیمینارەكەی كردو گرنگی ئەم جۆرە كارانەی لەم كات و سەردەمەدا بە گرنگ وپێویست دایە قەڵەم‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و بەڵێنی هەر جۆرە هاوكاریەكی پێوێستی لەم بارەوە بە ئامادەبوان دا كە هەموان كار بكەن بۆ بەر جەستە بونی بیری میانەڕەوی و خۆ بە دوور گرتن لە دیاردەكانی تەكفیرو توندوتیژی فیكری.

پاشان دانیشتنی یەكەم بە سەرۆكایەتی لێپرسراوی لقی سلێمانی مامۆستا نجم الدین قادر دەستی پێكردو چەند توێژینەوەیەك لەلایەن هەر یەك لە دكتۆر صباح برزنجی و دكتۆر صابر عبدالفتاح و دكتۆر  عیرفان ڕەشیدپێنجوێنیەوە پێشكەش كران لە دانیشتنی دوەمیش بە سەرۆكایەتی دكتۆر محمد حسین عبداللە بەڕێوە چوو  هەر یەك لە دكتۆر محمد جكیب و دكتۆر عبدالفتاح حسین و دكتۆر  نەوزاد صواش چەند توێژینەوەیەك پێشكەش كران.

دوای وتو وێژو وڕاو سەرنجی ئامادەبوان بە سەر كەوتویی سیمینارەكە كە كۆتایی هات.

راگەیاندنی لقی سلێمانی.

 

هـ بالیسانی.