ئه‌مرۆ... موسڵمانبوونی یاریزانێکی ئه‌ڵمانی
جه‌عفه‌ر گوانی
راسته که‌سانێکی موسڵمان و ناموسڵمان ده‌یانه‌وێت له‌م ئایینه مه‌زنه بده‌ن... به‌ڵام خوا خۆی خاوه‌نه‌و به‌درێژایی مێژوو ئه‌م هه‌وڵانه مایه‌پووچ ماونه‌ته‌وه... ئه‌م یاریزانه ئه‌ڵمانییه داني بلوم، یاریزانی یانه‌ی نۆرنبێرگ، موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندو ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تا هه‌ندێك ترسم هه‌بوو له راگه‌یاندنی موسڵمانێتیم به‌ڵام ئێستا رایده‌گه‌یه‌نم.. ئیسلام هێزو ئومێدم پێده‌دات.. نوێژ ئارامیم پێ ده‌به‌خشێت. به‌ڵێ ئه‌م چرا خواییه به فووی که‌س ناکوژێته‌وه.