شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌مه‌به‌ستی زیاتر هوشیاركردنه‌وه و هاندانی هاوڵاتییان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران سیمینارێكی ته‌ندروستی بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا ئایینی و وتاربێژانی مزگه‌وته‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له سیمیناره‌كه‌دا باس له گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كان كرا بۆ منداڵان، كه هۆكارن بۆ پاراستنی گیانیان و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست، هه‌روه‌ك جه‌ختیش له‌سه‌ر هاندانی هاوڵاتییان كرایه‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی بۆ تیمه‌كانی ته‌ندروستی.
وابڕیاره له رۆژی 3/10/2010 هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ كوتانی منداڵان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
|