ئەمرۆ یەكشەمە 15/3/2015 مامۆستا مەلا ئەنوەر حەمەدەمین کانی مازی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای ناوبراو زانایەکی ئایینی و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی دیاری دەڤەری بتوێن و پشدەر بوو.. خزمەتێکی بەرچاوی هەبوو لە بواری ئایینی و کۆمەڵایەتی... دوای ماوەیەك لەگەڵ نەخۆشیەکی گراندا... مامۆستا وەفاتی کرد.
لێرەوە بەناوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی ئایینی و بەتایبەتی خانەوادەی بەرێزیان دەکەین.. لە خوای گەورە داواکارین جێگەی مامسۆتا بەهەشتین پڕ سۆزو میهرەبانی بێت و.. سەبووری کەسو کارەکەشی بدات.