به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌روه‌رده به گشتى و په‌روه‌رده‌ى ئایینى به تایبه‌تى له قۆناغه‌كانى خوێندن و چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێش بردن و ئاماده‌كردنى مامۆستایان له‌م بواره‌دا لێژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 30/9/2010 پێشوازییان له به‌رێوبه‌ره گشتیه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد .
له‌سه‌ره‌تادا د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى تیشكى خسته سه‌ر گرنگى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و رۆڵ و گرنگى په‌روه‌رده‌ى ئایینى و هه‌ندێك كه‌مو كورتى ئه‌م بواره‌ى خسته روو له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ى وانه‌ى ئایین له قۆناغى 10ى زانستى و نه‌بوونى خولى راهێنان و مه‌شق بۆ مامۆستایان و گله‌یی قوتابیان و خوێندكاران له دابه‌شكردنى كتێب .
پاشان د. عمر نوره‌دیینى سه‌رۆكى لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا باسى پرۆسه‌ى خوێندن و خوێندنى په‌روه‌رده‌ى ئیسلامى له قۆناغه‌كانى خوێندن كرد و به پێویستى زانى گرنگى زیاتر به‌م بواره بدرێت .
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده قسه‌یان له‌سه‌ر هۆكاره‌كان كرد و وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارانیان دایه‌وه و به‌ڵێنیان دا كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ر بۆ نه‌هێشتنى كه‌م و كورتیه‌كان و كاربكه‌ن بۆ دانانى سه‌رپه‌رشیارى په‌روه‌رده‌ی ئاینى و خولى راهێنانیش بۆ مامۆستایانى بوارى په‌روه‌رده‌ى ئاینى بكه‌نه‌وه.
|