یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
یەكێتی زانایان: لە سەر دژایەتی كردنی بیری توندڕەوی داعش‌و هاوشێوەكانی بەردەوامین
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/03/2015 : 21:58:23
قه‌باره‌ی فۆنت

لە گەڵ ئەوەی پێشمەرگە قارەمانەكانمان لە رووی سەربازیەوە بەرگریەكی قارەمانانە لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن‌و بە خوێنی خۆیان سنورەكان لە دوژمنان دەپارێزن، لە لایەكی ترەوە وەك ئەركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و بۆ رەدكردنەوەو بەرپەرچ دانەوەی بیرو فیكری توندڕەوی لە كوردستان‌و، بۆ وەڵام دانەوەی ئەو بەڵگانەی لە ئایەت‌و فەرموودە ریكخراوە تیرۆریستیەكان بۆ كارە نا شیاوەكانی خۆیان بە كاری دەهێنن یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هەڵسا بە چاپكردنی كۆمەڵە پەرتوكێك بۆ دژایەتی ئەم بیرو بۆچونە توندڕەوانە‌و ئاشنا كردنی موسڵمانان بە بیری میانەڕەوو تێگەیشتنێكی راست‌و تەواوو مرۆڤ دۆستانە.

مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بۆ سایتی زانایان رایگەیاند: تەنها بە پرۆسەی سەربازی‌و هێرش كردن ناتوانین زاڵ بین بە سەر گروپە تەكفیری‌و توندڕەوەكاندا، بەڵكو پێویستە لە رووی فیكریشەوە دژایەتی ئەو جۆرە گرووپە تیرۆریستیانە بكرێ‌و وتەو بانگەوازە بێ بنەماكانیان وەڵام بدرێنەوەو پوچەڵ بكرێنەوە، بۆیە لەم روانگەوە لە دوای دەركەوتنی ئەم بیرە نامۆیە بە گەلی كورد یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وەك هەست كردن بە بەرپرسیارێتی ئایینی‌و نەتەوەیی دەستی كرد بە دانانی بەرنامەیەكی پوختەو رێك‌وپێك ئەویش بریتی بوو لە سازدانی چەندەها كۆنفرانس‌و سیمینارو چاپ كردنی چەندەها پەرتوك‌و بڵاوكراوە بە هەردوو زمانی كوردی عەرەبی‌و، بە بەردەوامیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا هۆشیاری ئایینی میانەڕەوانەمان بڵاوكردۆتەوە.

لە لایەكی ترەوە مامۆستا جەعفەر گوانی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی زانایان بۆ سایتەكەمان رایگەیاند: لە سۆنگەی ئەو هەڵمەتەی دەستمان پێكردووە بۆ دژایەتی كردنی بیرو فیكری لادەرو توندڕەو یەكێتی زانایان هەڵساوە بە سازدانی چەندەها كۆڕو كۆنفرانسی كراوە بۆ قوتابیانی كۆلێژو پەیمانگا ئیسلامیەكان لە شاری هەولێرو دهۆك‌و سۆران‌و رانیەو ئاكرێ‌و هتد، ئەویش لە پێناو تاوتوێ كردنی مەترسی بیری تەكفیری‌و توندڕەوی‌و بە تاڵ كردنەوەی ئەو گومانانەی كە كاری تیرۆریستی پێ ئەنجام دەدەن، هەروەك هەڵساوین بە چاپكردنی كۆمەڵێك پەرتوك بە هەردوو زمانی كوردی‌و عەرەبی‌و تێیاندا لایەنە سیاسی‌و كۆمەڵایەتی‌و ئاینیەكان كە بوونەتە هۆكار بۆ بڵاوبوونەوەی بیری توندڕەوی لە ناوچەكەدا باس كراون، لەگەڵ راستكردنەوەی تێگەیشتنە هەڵەكان لە ئایەت‌و فەرموودە پیرۆزەكان.

هەروەك بەرپرسی راگەیاندن راشیگەیاند: لە گەڵ ئەو چالاكی‌و كارانەی ئەنجاممان داون ئەو هەڵمەتەی دژە توندڕەویە لە لایەن گشت مامۆستایانی ئایینی‌و وتارخوێنانی مزگەوتەكانی كوردستان بەردەوام بووە، هەروەك كارمەندو دڵسۆزانی یەكێتی زانایانیش بەردەوام ئامادەییان هەبووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ دژایەتی‌و رەد كردنەوەی ئەو شتانەی لەلایەن تیرۆریستانەوە بڵاو دەكرێنەوە.

هـ بـالیسانی