یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی ڕانیە کۆبونەوەی مانگانەو چەند چالاكیەکی ئەنجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/03/2015 : 11:23:30
قه‌باره‌ی فۆنت

لقی ڕانیە کۆبونەوەی مانگانەو چەند چالاكیەکی ئەنجامدا 

    رۆژی چوارشەممە (٢٥/٣/٢٠١٥) بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و زۆرینەی کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەکان لقی رانیەی یەكێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتا بە چەند ئایەتێکی قوڕئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی لق وێڕای بەخێرهاتنی ئەندامان دەست خۆشی کارو چالاکیەکانی لێکردن، ئینجا باس لەوەکرا كه چۆن یادی ڕاپەڕین ڕێزی لێ گیراو و باس لە سەروەریەکان کراو، سوپاسی زانایان کرا، کە لەو هەل‌و مەرجەدا پارسەنگی باشیان ڕاگرتووە ، و داوا لە مەکتەبی تەنفیزی کرا کە پێشنیاز بکرێ بۆ وەزارەتی ئەوقاف، کە سوپاس و پێزانین بۆ زانایانی ئایینی  بکرێت، وە ئیدانەی سەربڕین و سوتاندنی و ئازاردانی دیل کرا لە لایەن دوژمنانی مرۆڤایەتی، دواتر بە گوێ گرتن لە ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە كۆبونەوەكە هات .

     هەروەها به رواری (24/3) لقی ڕانیە بە هاوبەشی لیژنەی فەتوا پێشوازیان لە بەرپرسی لقی (١١)ی پارتی دیموکراتی كوردستان و وەفدی یاوەری کرد و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی هەنووکەیی کرا.

     لە لایەكی ترەوە  لقی ڕانیە پێشوازی لە نوێنەری سەنتەری ڕایەڵ کرد، کە داوایان کردبوو پشتیوان بن بۆ پڕۆژەی توند و تیژی دژی ژنان، لقی ڕانیە وەک هەمیشە پشتگیری خۆی بۆ ئەو پڕۆژە و کارە خێریەکان دەربڕی.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌  شاندێکی لقی ڕانیە بەشداری ۆرکشۆپێکیان کرد ، کە لە بەرواری 30/٣/٢٠١٥ لە هۆڵی چالاکی زانکۆ لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی ئەنجامدا، کە ڕێکخراوی هارتلاند و  CDOڕێکیان خستبوو، بۆ کۆمەڵێک خەڵکی جیا جیا ، لەسەر ڕۆڵی میدیا بۆ ڕزگار بوون لە توند و تیژی و خۆسوتاندن، بەسەرپەرشتی صلاح علی و پێشکەش کردنی محازەرە لەلایەن (م.شوان ، م.یاسین ، م.سەردەشت) لەسەر بابەتی ڕاگەیاندن و فەیسبووک و کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگا ، داوایان ئەوە بوو خەڵکی وشیار بکرێتەوە و ئاگادار بکرێنەوە تا لەسوتاندن و توند و تیژی دوورکەونەوە.

هـ بـ