یەكێتی زانایان سەردانی بەرێز مام جه‌لالی كرد | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/04/2015 : 14:48:14 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
رۆژی چوارشەممە 8/4/2015 شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتی مامۆستا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و بە هاورێیەتی بەرپرسی لقەكانی پارێزگای سلێمانی‌و ئیداره‌ی گەرمیان‌و لیژنەی فەتوا له سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستاندا بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و ناوچه‌كه له هه‌موو ئاسته‌كان دا باسكرا. مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند" لەم سەردانەماندا سه‌لامی گشت مامۆستایانی ئایینیمان بە بەرێز مام جەلال راگەیاندو جەنابی مام جەلالیش بە سەردانەكەو چاوپێكەونەكە زۆر خۆشحاڵ بوو. هەروەها گوتی: خۆشحاڵین بە باشتر بوونی ته‌ندروستی بەرێز مام جه‌لال‌و، به نه‌خۆش كه‌وتنی ئه‌وان ناوچه‌كه‌ش تێكچوو، ئێستاش به‌خۆشحاڵییه‌وه باشتربونیان هیوایه‌كی هێناوه‌ته ئاراوه بۆ باشبوونی بارودۆخه‌كه." پاشان جێگری زانایان گوتی: سه‌رۆك مام جه‌لال كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ خزمه‌تی گه‌ل‌وخاك‌و نیشتمانه‌كه‌ی، هه‌رده‌م خه‌مخۆری زانایانی ئایینیش بووه‌و به (سه‌مامی ئه‌مان) ناوزه‌ند كراوه، نه‌ك هه به‌ته‌نیا لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی و گه‌لی كوردستان و عیراق، به‌ڵكو ته‌واوی گه‌لان و حكومه‌تانی ناوچه‌كه‌ش نزای زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی ته‌ندروستی بۆ ده‌كه‌ن‌و به دامه‌زرێنه‌ری ئاشتی‌و ته‌بایی‌و لێبورده‌ییئ پێكه‌وه ژیانی ده‌زانن‌و خۆشه‌ویستی هه‌موو گه‌لی عیراقیشه. هاوكات مامۆستا ئه‌حمه‌د شافیعی ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند " مام جه‌لال له هه‌موو وێستگه‌كاندا بۆ هەموو لایەنێك پێویسته‌و پێویستمان به برا گه‌وره‌یی‌و رێنمایی‌و ئامۆژگاریه‌كانیه‌تی نه‌ك هه‌ر بۆ ئێمه به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق‌و ناوچه‌كه‌ش پێویسته." هه‌روه‌ها مامۆستا عیرفانیش له‌گه‌ڵ نزا‌و داوای بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به مێژووی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی رابردوودا بچینه‌وه، ئه‌وا ده‌بینین ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ڵكه‌وتووه‌و هاتووه‌ته ناو گۆڕه‌پانی كوردایه‌تییه‌وه‌و رۆڵی بینیوه، پارسه‌نگی ئه‌و ماوه‌و زه‌مه‌نه مێژووییه‌ی داوه‌ته‌وه‌و باڵانسه‌كه‌ی زۆر حه‌كیمانه راگرتووه‌و كوردایه‌تی و خه‌باتی به‌ره‌وپێش بردووه. لای خۆشیه‌وه عه‌دنان موفتیش رووناكی خسته‌سه‌ر رۆڵی مامۆستا‌و زانایانی ئایینی كه هه‌میشه رۆڵی دیار‌و به‌رچاویان هه‌بووه له خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مانداو دیفاعیان له گه‌ل و به‌ها نیشتمانییه‌كان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووه به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه ئیسلام و گه‌لیش له به‌رده‌م مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستاندان و مامۆستایان رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له پاراستنی یه‌كڕیزیی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیاندا. به‌رده‌وامیش مامۆستایانی ئایینی جێگه‌و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا. له دیداره‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) و د.محه‌مه‌د سابیر باڵیۆزی عیراق له ژنێف و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی و ئه‌مین بابه شێخ نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له توركیا‌و ئه‌ڵمانیا ئاماده‌بوون له كۆتاییشدا وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان به‌گه‌رمی له لایه‌ن بەرێز مام جه‌لال و ئامادەبوانەوە به‌ڕێكران. H Balesane | |