یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
بەرپرسی لقی سلێمانی رەخنە لە خولی پێشووی پەڕلەمان دەگرێت‌و یارمەتیدانی تووشبوانی تالاسیمیاشی بە ئەركی زانایان دانا
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/05/2015 : 21:35:45
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی 7_ 5 _ 2015 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە سەرۆكایەتی مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و بە یاوەری بەشێك لە كارگێڕانی لق بەشداریان كرد لە مەراسیمی ساڵیادی جیهانی ڕۆژی تالاسیما، كە كۆمەڵەی تالاسیما بە هاوكاری كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بەو بۆنەوە سازیان كرد بوو.

 لەو مەراسیمەدا دوا بە دوای وتاری كۆمەڵەی تالاسیما  لێپرسراوی لق نجم الدین وتاری  زانایانی پێشكەش كرد سەرەتا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تالاسیمیاوە پیرۆزبایی لە سەرجەم توشبوان كردو، هیوای شیفاو چاكبونەوەی لە خوای پەروەردگار بۆ خواستن، لە بەشێكی تری وتارەكەیدا باسی لەڕۆڵی ئەم كۆمەڵەیە كرد كە ئەركێكی مرۆڤ دۆستانەیان لەئەستۆ گرتوەو بەپێویستی زانی سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر بە هانای توشبوانی ئەم نەخۆشیەوە بچن هەتا دەگاتە بن بەست، بە هەمان شێوە باسی لەهۆكارەكانی توشبون بەو نەخۆشیە كرد كە پێویستە هەمومان لەو بوارەداهۆشیاری تەواومان هەبێت بۆخۆمان و كۆمەلگاكەمان كەیەكێك لە هۆكارەكان هاوسەرگیریە بەبێ پشكنینی پزیشكی بۆیە داوای كرد مامۆستایانی ئایینی خۆیان لەو گرێبەستی هاوسەرگیریانە بە دور بگرن كە پشكنینی پزیشكیان بۆئەنجام نەدراوە، لە هەمان كاتدا ڕەخنەی لە خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان گرت كە بە داخەوە پرۆژی مەئزونی شەرعی پەسەند نەكردو ڕەدیان كردەوە هیوای خواست لەم خولەی پەرمان لە پێناو تەندروستیەكی تەواو بۆكۆمەڵگاكەمان و ڕێگری كردن لەهەرحاڵەتێكی نەخوازراو ئەوپرۆژەیە پەسەندبكەن لەكۆتایی وتارەكەیدا هاوكاری پشتیوانی زانایانی ئایینی بۆ سەرجەم توشبوان بە نەخۆشی تالاسیما دوپات كردەوە، كە ئەمەش لە ڕووی سۆزداری و خێرپێكردنەوە نیە بەڵكو بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین‌و داواشی لە مامۆستایانی ئایینی كرد وتاری ئەمجارەی ڕۆژی هەینی تایبەت بكرێت بەو بابەتەوە  دواش لەهاوڵاتیان بكرێت هاوكاری‌و یارمەتیان بدەن بۆ بەخشینی خوێن یان هەرجۆرە هاوكاریەكی تر كەپێویست بێت . شایەنی باسە لەو مەراسیمەدا لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بروسەكەیەكی ئاراستەی كۆمەڵەكە كرد ئەمەش دەقی بروسكە كە یە .

بۆ / كۆمەڵەی تالاسیمای كوردستان / سلێمانی 

بابەت:پیرۆزبایی

سڵاوی خواتان لێ بێت

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تالاسیماوە بەناوی سەرجەم ئەندامانی زانایانی ئایینی لقی سلێمانیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان وسەرجەم توش بوان بەنەخۆشی تالاسیمادەكەین هیوای سەركەوتن بۆبەڕێزتان دەخوازین .بەڕێزان كۆمەڵەكەتان ئەركێكی گرنگ و مرۆڤ دۆستانەی لەئەستۆگرتوە پێمان وایە ئەركی سەرجەم لایەنەپەیوەندی دارەكانی حكومەتی هەرێم وكەسانی خێرخوازی وڵاتەكەمانە دەست باربۆبەڕێزتان بگرین هاوكاربین بۆلەئەستۆگرتنی بەشێك لەوئەركەمرۆڤ دۆستانەی بەڕێزتان لە ئەستۆتان گرتوە .لەم بۆنەیەداجارێكی تریش پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەمولایەكتان دەكەین وهیوای تەندروستیەكی باش بۆسەرجەم توش بوانی نەخۆشی تالاسیما دەخوازین

لەگەڵ ڕێزوحورمەتمان بۆبەڕێزتان                                        

لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی

ئیسلامی كوردستان

7_ 5_ 2015

راگەیاندنی لقی سلێمانی.

 

هـ بـ