مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی - توركیا
كردنه‌وه‌و بره‌ودان به مه‌دره‌سه‌و ناوه‌نده ئایینیه‌كان له وڵاتی توركیا له هه‌ڵكشان دایه‌و، به‌پێی قسه‌ی زۆرێك له په‌یڕه‌وكارانی ئایینیش به‌م دواییانه رێژه‌ی فێرخوازانی زانسته ئیسلامیه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
حوجره‌ی شێخ ئه‌حمه‌د یاتێللی، كه له شاری بینگۆلی وڵاتی توركیایه‌و به یه‌كێ له گه‌وره‌ترین مه‌دره‌سه ئه‌كادیمی‌و كلاسیكیه‌كانی شاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت، رۆڵێكی دیار‌و به‌رچاوی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه بۆ پێگه‌یاندنی زانایای ئایینی‌و گه‌شه‌پێدانی زانستی ئیسلامی هه‌یه.
ئه‌و حوجره‌یه كه ئه‌وان به مه‌دره‌سه ناوی ده‌به‌ن، له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه به پانتاییه‌كی فراوان زه‌وی بۆ ته‌رخان كراوه‌و دواتریش به‌هاوكاری خێرخوازان كراوه به باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی‌و تایبه‌ت‌و وه‌قف كراوه بۆ حوجره‌و خوێندنی مه‌لایه‌تی.
ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه پێنج ساڵه دامه‌زراوه‌و پتر له په‌نجا فه‌قێی هه‌یه‌و به‌پێی سیسته‌م‌و په‌یڕه‌وی خوێندنی ئه‌هلی‌و، به‌جوانترین شێوه په‌روه‌رده پڕ عیلم ده‌كرێن، ئه‌وان له‌هه‌ر زانسته چه‌ندین كتاب ده‌خوێنن تا ته‌واو لێی شاره‌زا نه‌بن، رێگه‌یان بۆ ئاسان نابێ بپه‌ڕنه‌وه بۆ زانستێكی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م بواره‌كانی په‌یوه‌ست به خوێندنی زانسته شه‌رعیه‌كان ده‌خوێنن، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ژیانیان بۆ دابین كراوه‌و ته‌نانه‌ت ناو مه‌رده‌سه‌كه به‌ستایلێكی هێنده رێك‌و پێك ساز كراوه، وه‌ك بڵێی ئه‌مه بۆ زانكۆیه‌كی مه‌زن رێك خرابێ, مه‌كته‌بی تایبه‌تی، دابین كردنی چێشتخانه، هۆڵی پێشبڕكێی زانستی، ژووری پێشوازی، دابینكردنی خانووی مامۆستایانی وانه‌بێژ، به‌شێكی پێكهاته‌ی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ن.
مامۆستا مه‌لا مه‌هدی موده‌ریس كه زانایاكی به‌تواناو دیاری شاری بینگۆله، سه‌رپه‌رستی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه ده‌كات‌و هه‌ر یه‌ك له مامۆستا فه‌یسه‌ڵ ده‌كی‌و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌لخوتی‌و مامۆستا مه‌لا عه‌لی‌و مامۆستا حافز محمد سه‌لامیش، كه موجازی ئه‌وێن له‌و مه‌دره‌سه‌یه وانه ده‌ڵێنه‌وه.
له به‌شێكی قسه‌كانی مامۆستا مه‌لا مه‌هدی كه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی ته‌دریس بووه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌وان زۆر تامه‌زرۆی بایه‌خدانن به حوجره، چونكه زانایانی كورد له‌وێوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی بۆته شانازی هه‌موو لایه‌كمان، گوتیشی: ئێستا ناونیشانی زانستی‌و ئه‌كادیمی زۆر هه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه ناوه‌رۆكه‌كه‌یان له ئاست پێویست‌و داخوازیه‌كانی ئه‌م قۆناغه نه‌بێت.
ئه‌و مامۆستا به‌رێزه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه كورد‌و ئیسلام هاوشێوه‌ی فیتره‌تی ئینسان دوو شتی لێك جیا نه‌بوون، به‌و واتایه‌ی كورد هه‌میشه تێكه‌ڵی ئیسلام بووه‌و خزمه‌تی كردووه‌و په‌یڕه‌وی لێ نواندووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێدانه ئه‌و مه‌نهه‌جه تێر‌و ته‌سه‌له‌یه، كه بۆ خوێندن له‌و حوجره‌یه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ره‌چاوی پاراستنی مه‌نهه‌جی فه‌رمی حوجره ئه‌هلیه‌كان ده‌كا‌و هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌یشی تێدا له‌به‌رچاو گیراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێ بڕوانامه به‌ده‌ست دێنێت ته‌واو ئه‌هلیه‌تی بوون به مه‌لای هه‌یه‌و ئاستی زانستی ناو و ناوه‌رۆكی پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
بۆ زیاتریش بره‌ودان به‌و مه‌دره‌سانه ماوه‌ی دوومانگ جارێك زۆربه‌ی مامۆستایانی ئایینی‌و موده‌ریسه‌كان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و دیراسه‌كردنی ره‌وشتی زانستی حوجره‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و په‌یڕه‌وی مه‌نهه‌جه په‌سندكراوه‌كه به‌شێوه‌ی كۆنووس رێك ده‌كه‌ن‌و به‌سه‌ر ته‌واوی مه‌دره‌سه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.