راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: سه‌رله به‌یانی 30/9/2010 (شیخ نیاز راغب دێگه‌یی) به‌رپرسی لقی هه ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، له‌باره‌گای لق ، له‌گه‌ڵ ستا فی نوێ ی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر و، بۆ یه‌كه‌م جار ، له‌گه‌ڵ ستا فی تازه دامه‌زراوی لیژنه‌ی ده‌ره‌كی بۆ كار‌و باره‌كانی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر ، كه له{5 } زانای ناوداری هه‌ولێر پێكهاتوون ، كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا شیخ نیاز دێگه‌یی له‌دوای پیرۆز بایێكی گه‌رمی هه‌ردوو ستا فی نوێ ، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ڕۆلی فه‌توا له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ، بۆیه پێویسته هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توا، زۆر به بوێرانه‌و ، نه‌زیهانه، كاره‌كانی خۆیان ڕاپه ڕێنن، چونكه كۆمه‌ڵگای ئێمه ، زۆر كاریگه‌ره به‌فه‌توای شه‌رعی، ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش.
به‌تایبه‌تی له واقیعی ئێستاماندا، كه كۆمه‌ڵێك شت هه‌ن ، پێویستیان به فه‌توای شه‌رعی هه‌یه، وه‌ك : پێشینه‌ی خانوو به‌ره‌و ، كڕینی ئۆتۆمۆبێل به شێوازی قست و، ئافره‌ت به‌زۆر به شوودان و، هتد..
هه‌روه‌ها له كۆتاییدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌نگی لیژنه‌ی فه‌توا كرده‌ووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكان له دڵه ڕاوكێ ڕزگار یان ببێت .
|