به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی داد‌و تۆماری مه‌ده‌نی ئیسپانیا ژماره‌ی موسڵمانان له‌ماوه‌ی ساڵێكدا به‌رێژه‌ی 7.2% زیادی كردووه، به‌و پێیه ئێستا له كۆی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ژماره‌ی موسڵمانان گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن‌و هه‌شت سه‌دو په‌نجا هه‌زار موسڵمان، كه ئه‌مه‌ش بۆ موسڵمانی ئه‌وێ مایه‌ی خۆشحاڵی‌و بۆ حكومه‌تی ئیسپانیاش جێی سه‌رسوڕمانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ئه‌و رێژه‌یه، ژماره‌ی ناوه‌ندو بنكه‌و سه‌نته‌ره ئیسلامیه‌كانیش له زیادبوون دان‌و تا ئێستا ژماره‌یان 43 ناوه‌نده‌و به‌پێی ستراتیژ‌و هه‌نگاوی تازه‌وه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (مینوتو دیخیتاڵ)ی ئیسپانی ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان له‌و وڵاته گه‌یشتۆته 1177 مزگه‌وت، كه زۆربه‌یان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئاوه‌دانن‌و موسڵمانان ئه‌ركه ئایینیه‌كانیان تێدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه: زۆربه‌ی ئه‌و موسڵمان‌و مزگه‌وتانه‌ش كه‌وتوونه‌ته شاره‌كانی ( كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌ندلوس، مه‌درید، فالینسیا، مورسیا، سبته، ملیلیه).
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش‌و به‌پێَی به‌یانێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی فیدراڵی ئوستوراڵیا له‌ساڵی رابردوو رێژه‌ی قوتابیانی موسڵمان زیادی كردووه‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌ش پتر له 28 هه‌زار قوتابی موسڵمانێتی خۆی نیشان داوه، به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش رێژه‌ی قوتابخانه ئیسلامیه‌كان له‌و وڵاته تا ئێستا گه‌یشتۆته 39 قوتابخانه، كه شه‌ش له‌و قوتابخانانه زیاتر له پێنج هه‌زار قوتابی له‌خۆ ده‌گرن.
ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی دوا ئاماری هۆبه‌ی سه‌رژمێری په‌یڕه‌وانی ئایینی، ژماره‌ی موسڵمانان له‌و وڵاته گه‌یشتۆته پتر له 300000 كه‌س.