یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
پارێزگاری پێشوی سلێمانی: من خۆم بە قەرزاری زانایانی ئایینی دەزانم
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/06/2015 : 00:23:17
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی 27/5/2015 بەهرۆز محمد صاڵح پارێزگاری پێشوی سلێمانی سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد و لەلایەن بەرپرس وكارگێڕرانی لق و ئەندامانی لیژنەی فەتواوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.

سەرەتا مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق بەناوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان و ئەندامانی لیژنەی فتواوە بەخێرهاتنی بەڕێزیانی كردو ئەم سەردانەی بەگرنگ دایە قەلەم و باسی لەڕۆڵی بەڕێزیان كرد لە ڕابردوا هیواشی خواست لە هەربوارێكی تردا ئەركی پی سپێردرا سەركەوتوانە ئەركەكانی بە ئەنجام بگەیەنیت، لە بەشێكی تری وتەكەیدا بەرپرسی لق باسی لەو كارو ئەركانە كرد كە بەڕێزیان لە كاتی خۆیدا ئەنجامی داوە بە تایبەتی لە سەردەمێكدا شاری سلێمانی كرابوە چەقی ململانێ سیاسیەكان و بە قۆناغێكی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕین سوپاس بۆ خوا بە هەوڵ‌و كۆششی دڵسۆزان سەر بەرزانە ئەو قۆناغانەمان بەڕێكرد.

دواتر پارێزگاری پێشوی سلێمانی لە وتەیەكدا سوپاسی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێی كرا. لەبەشێكی وتەكەیدا باسی ڕۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی كرد، كە هەردەم پێشەنگی گەلەكەیان بون و مزگەوتەكانی كوردستان مەڵبەندی زانست و زانیاری بون و لە هەمان كاتدا مەڵبەندی فێركردنی هەستی نیشتیمان پەروەری بون‌و. باسی لەوەش كرد كە دەبێت هەموكات كەسە سیاسی و بەرپرسەكانی وڵات بگەڕێنەوە ناو جەماوەرو لە مامۆستایانی ئایینی زیاتر نزیك ببنەوە و گوێ بیستی ڕێنماییەكانیان بن.

پاشان ئەوەی دوپات كردەوە كە من لە ئێستاو لە ڕابردوشدا خۆم بە قەرزاری زانایانی ئایینی دەزانم و بەڵێنتان پی ئەدەم لە هەر كوێبم هاوكارو یارمەتی دەرتان دەبم لە هەڵوێستەكانیشتان سوپاس گوزارم.

دواتر بە بەشداری كردنی ئامادەبوان كۆتایی بە دانیشتنەكە هات و شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێخران.

 

راگەیاندنی لقی سلێمانی.

 

هـ.بـ