مامۆستا ئیحسان قاسم صالحی كه له دایكبووی شاری كه‌ركوكه‌و له دوای ساڵی 1992وه له شاری ئه‌ستنبۆل نیشته‌جێیه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ره دیاری بزاڤی نووره‌و وه‌رگێڕی كۆی په‌یامه‌كانی نووره له زمانی توركیه‌وه بۆ زمانی عه‌ره‌بی‌و ئێستاش سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی نووره له ئه‌ستنبۆڵی وڵاتی توركیا.
ئه‌و به‌ژداری چه‌ندین كۆنگره‌ی تایبه‌ت به په‌یامی كانی نوور كردووه‌و له هه‌ر یه‌ك له كۆنگره‌كانی وڵاتانی توركیا‌و میسڕو مه‌غریب‌و جه‌زائیرو ئوردن‌و سوریا‌و یه‌مه‌ن‌و ئوسترالیا‌و فلیپین‌و مالیزیا‌و چه‌ند وڵاتێكی تر توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی‌و په‌یامه‌كانی نووری شێخ سه‌عیدی نوورسی پێشكه‌ش كردووه.
له میانه‌ی دانیشتنێكی له به‌شێكی قوتابیانی هه‌ردوو زانكۆی بینگۆل‌و وان چه‌ند سه‌رنج‌و وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌ش بوو هه‌مووان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی‌و گرنگی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره بكه‌ن.
ئه‌و گوتی: گرفتی گه‌وره‌ی ئۆمه‌تی ئیسلامی له ئێستادا توندڕه‌ویه.. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ توندی فكره‌و ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی ده‌روونه‌كان له پێناو په‌یامی راسته‌قینه‌ی خوادا. هه‌ركه‌س له ئێمه خۆی به‌ستۆته به گروپ یان حزب یان لایه‌نێك. خۆی و ئه‌و لایه‌نه‌ی پێ راسته و باقیه‌كه‌ی تری پێ هه‌ڵه‌و ناراسته، ئه‌مه‌شسه‌ره‌تا گشت توند‌و تیژی‌و گرژیه‌كانه. چونكه له‌و حاڵه‌ته گیانی پێكه‌وه‌یی‌و ته‌بایه‌تی لاواز ده‌بێ‌و دیالۆك‌و رێزگرتن له یه‌كتریش ته‌نگه‌ره‌ی زۆری تێ ده‌كه‌وێ.
زیاتر گوتیشی: ئیشكالیه‌تێكی تری تاك له جیهانی ئیسلامی ئه‌وه‌یه، كه خاوه‌نی عه‌قیده‌یه‌كی تۆكمه‌و سه‌لیم‌و زانستی نیه، تا وه‌ك مه‌نهه‌ج له سلووك ره‌نگ بداته‌وه، خوێندنی وانه‌ی عه‌قیده لاواز بووه.
مامۆستا ئیحسان قاسم صالحی له به‌شێكی تری قسه‌كانی هاته سه‌ر بایه‌خ‌و پێگه‌ی په‌یامه‌كانی نوور بۆ ئه‌مرۆی جیهانی ئیسلامی به گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌تایبه‌تی، گوتی: ئێستا جیهان پێویستی به په‌یامه‌كانی نوور هه‌یه‌و ده‌كرێ په‌یامه‌كانی نوور به یه‌كێ سه‌رچاوه هه‌ره گرنگ‌و بایه‌خداره‌كان هه‌ژمار بكرێ، كه رۆڵی زۆری هه‌یه له دارشتنه‌وه‌ی كه‌سیه‌تی مرۆڤی موسڵمان.
گوتیشی: تێڕوانینه‌كانی شێخ سه‌عیدی نورسی ده‌كرێ هه‌ریه‌ك بكرێته یاسایه‌ك كه چه‌ندین لق‌و پۆی لێ ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌رووی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی‌و خێزانیه‌وه، چونكه هه‌ر خێزانێك ئه‌و په‌یامانه‌ی تێدا بخوێندرێ رۆڵه‌كانی ته‌واو په‌روه‌رده‌و رۆشنبیر ده‌بن.
ئه‌و زیاتر تئكیدی له‌وه‌ش كردوه‌وه، كه پێویستی قوتابیانی بواری زانستی ئایینی په‌ره به په‌یامه‌كانی شێخ سه‌عیدی نورسی بده‌ن، له‌و باره‌وه گوتی: وه‌ك چۆن نان‌و ئاو‌و پێویسته بۆ مرۆڤ ئاواش په‌یامه‌كانی نوور پێویستی ژیانی مرۆڤی موسڵمانه، گرنگ نیه چ ئایدیایه‌كت هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه په‌یامه‌كانی نوور بخوێنیته‌وه‌و به‌رده‌وام بی له‌سه‌ری.