عومه‌ر فارس / راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سلێمانی:
سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی 2/10/2010 به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ئاینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تی یه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له مهراسێمێكی شایسته‌دا مزگه‌وتی شه‌هید عه‌لی له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی خێرخواز حاجی عه‌زیزی حاجی عه‌بدوڵای كانی گۆرانه‌وه نۆژه‌ن كرایه‌وه.
مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌تا پێنجوێنی سه‌رۆكی لیژنه‌ی راوێژكاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وتارێك پێشكه‌شكرا باسی له گرنگی مزگه‌وت كرد له مێژووی خه‌ڵكی كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌میشه خه‌ڵكی كوردستان له گه‌ڵا دانانی یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی خانووه‌كه‌یدا بیری له‌وه كردۆته‌وه شوێنێك بۆ مزگه‌وت ته‌رخان بكات و به عیبادهت ئاوه‌دانی بكاته‌وه .
پاشان وتاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لاعه‌لی یه‌وه خوێندرایه‌وه ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرد بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی به گوێره‌ی توانا ، هه‌ر له‌و وتاره‌دا مامۆستا مه‌لا عه‌لی ئاماژه‌ی به گرنگی كاری مجێورهكان كرد‌و وتی پێویسته له سه‌ر مجێورهكان به‌شێوه‌یه‌ك له مزگه‌وته‌كاندا خزمه‌ت بكه‌ن كه‌چۆن یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (دخ) ی لێبێت خزمه‌تی مزگه‌وته‌كانیان كردووه و ئه‌و پیشه‌ی خۆیان به پیشه‌یه‌كی كه‌م به‌ها نه‌یه‌ته به‌رچاو چونكه ئه‌وانه له‌لایه‌ك له دونیادا به موچه شاد ده‌بن و له رۆژی قیامه‌تیش وه‌ك ئه‌وانه سه‌یر ده‌كرێن كه قه‌ڵغانی مزگه‌وته‌كان بوون ئه‌گه‌ر به دلًَسۆزی كاره‌كانیان جێهبهجی بكه‌ن .
به وتاری لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان مه‌راسیمه‌كه كۆتایی هات كه‌له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دینی شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌ش كرا، باسی له گرنگی مزگه‌وته‌كان كرد له مێژووی دوور‌و نزیكماندا كه هه‌میشه جگه له‌وه‌ی شوێنی خواپه‌رستی و ته‌قوا بووه شوێنی یه‌ك ریزی موسڵمانان و شوێنی راوێژكردن بوه له كاتی هه‌ر ته‌نگانه‌و ناخۆشیهكدا ، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ی مامۆستایانی ئاینی هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه كۆنه پیرۆزه به‌رده‌وام بین و مزگه‌وت بكه‌ینه شوێنی ته‌بایی و برایه‌تی و یه‌ك ریزی موسڵمانان .
|