راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 30-9-2010 به ئاماده‌بونی بهرپرسو چه‌ند كارگێرێك له لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان و له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌سه‌ر په‌رشتی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگی بروانامه‌ی زانستی به‌رێوه چوو له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی باسرمه كه به‌خشرا به هه‌ردوو مامۆستای تازه و به‌رێز :
1- م. ابراهیم عبدالله ئاكۆیی
2- م. فریاد غفور سورچی
كه خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو كردبوو له‌لایه‌ن به‌رێز م. یونس پیرداود كارگێری لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌لام وه‌ك ئه‌ده‌ب و وه‌فایه‌ك له‌لایه‌ن به‌رێز م. بهاو ا‌لدین خه‌تی مامۆستای م.یونس بروانامه‌كه خوێندرایه‌وه شایه‌نی باسه چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز كرا به ده‌ست پێكی ئاهه‌نگه‌كه دواتر ووتارێك پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن به‌رێز كامیلی حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پاشانیش به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان ووتارێك پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن به‌رێز م. عوسمان عبدالله كارگێری لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان و پیِش نوێژ‌و ووتار خوێنی مزگه‌وتی ال میران كه تێدا باس له رۆلی مامۆستایان له‌روی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رمه‌شق و پێشه‌وایه‌تی زانایان كرا له شۆرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كوردستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پاشانیش دوو دیاری پێشكه‌ش كرا به هه‌ردوو مامۆستای مجاز له‌لایه‌ن لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان .
|