راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: سه‌ر له‌ئێواره‌ی 1 /10 /2010 ، شاندێكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌شداري كرد له مه‌ڕاسیمی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان له‌شاری هه‌ولێر ، كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی به‌ساڵاچووان ڕێكخرابوو،
به‌ڕێز {شێخ نیاز دێگه‌یی } به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، له ووته یه‌كیدا :له‌دوای پیرۆزبایێكی گه‌رم لهبهساڵاچووانی خانه‌ی هه‌ولێر، تیشكی خسته سه‌ر ، پیرۆزی و، گه‌وره‌یی به‌ساڵاچووان له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا و، خزمه‌تكردنیان له لایه‌ن كه‌س وكاریانهوه و، سه‌یر كردنیان وه‌كو چرایه‌كی گه‌ش له‌نێو كۆمه‌ڵگادا.
به‌ڕاستی جێگای داخه كاتێك ده‌بینین و، ده‌بیستین ، كه‌زۆر به‌بێ ویژدانانه ، به‌ساڵاچووان ههوڵسوكهوتی نهشیاویانیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت ، له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كانیانه‌وه ، بۆیه پێویسته حكومه‌ت سزای تووند بسه‌پێنێ ، به‌سه‌ر كه‌و كه‌سانه ، كه به‌بێ عو زری شه‌رعی و، یاسایی و، عو رفی ، دایك و، باوكانی خۆیان فرێ ده‌ده‌نه سه‌ر شه‌قام و، شۆسته‌كان.
وه سوپاسی حكومه‌ت و،خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێری كرد ، بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشكه‌شی به ساڵاچووان ده‌كه‌ن .
وه له كۆتایشدا ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئیمه وه‌كو لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، ئاگاداری زۆرینه‌ی مامۆستایانی ووتار خوێنی ناوشاری هه‌ولێرمان كردۆته‌وه ، كه له وتاری هه‌ینی یاندا ، باسی ساڵیادی رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان و، گه‌وره‌یی ئه‌وان بكه‌ن .
هه‌روه‌ها سه‌ر له‌به‌یانی 30 /9/2010 ، مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، وه‌كو نوێنه‌ری لقی هه ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری ، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌رایه‌تی خانه‌ی به ساڵاچووانی هه‌ولێری كرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕۆژی جبهانی به‌ساڵاچووان و، به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان له‌نزیكه‌وه و، دابه‌ش كردنی دیاری و ، شیرنه‌مه‌نی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌سه‌ر گشت به‌سا ڵا چووانی خانه‌ی هه‌ولێر، وه‌له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه (عبدالباسگ عبدالصمد) به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی به ساڵاچووانی هه‌ولێر، له‌دوای به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی شاند ه كه، ده‌ستخۆشی و، سوپاسێكی گه‌رمی شاند ی ناوبراوی كرد ،
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی 30/ 9/2010 ، مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، وه‌كو نوێنه‌ری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، به هاوڕێ له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی به ساڵاچووانی هه‌ولێر، له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له ته‌له‌فزێۆنی {قه‌ڵا ت}، له‌سه‌ر ته‌وه‌ری {یادی ڕۆژی به‌ساڵاچووانی جیهانی} میوانداری كرا ، كه وێڕای پیرۆزبایی لهبهساڵاچووان، تیشكی خسته سه‌ر گه‌وره‌یی و، ڕێز‌و قه‌دری ئه‌وان ، له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام و، خزمه‌تكردنیان له‌لایه‌ن كه‌س و، كاریانه‌وه ، وه‌جێگای داخی هه‌موو لایه‌كمانه ، كه به‌ساڵاچووان ، له‌لای هه‌ند ێك خانه‌واده‌دا ،بێ ڕێزی و، بێ حو رمهتیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و، فڕێ ئه‌درێنه سه‌ر شه‌قام و، شۆسته‌كان .