به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردن‌و بایه‌خدان به ره‌وشتی به‌رزی پێغه‌مبه‌رو بڵاوكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی به شه‌یدایانی رێبازی ئیسلام، دامه‌زراوه‌ی سوننه له شاری لاهای هۆڵه‌ندی هه‌ڵسا به چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتابێك له نووسینی (ئه‌بو ئیسماعیل) تایبه‌ت به ره‌وشت‌و خه‌سڵه‌ته پڕ به‌هایه‌كانی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت).
هه‌مان دامه‌زراوه داواشی له سه‌رجه‌م بانگخوازو موسڵمانانی ئه‌و وڵاته كردووه، كه هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتابه بده‌ن، چونكه رۆڵی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی ئاستی رۆشنبیری دینداری لای خوێنه‌ره‌وه.
له ده‌سپێكی ئه‌و كتابه هاتووه: یه‌كێ له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه‌یه، كه ده‌فه‌رموێ: نزیكترینتان له مه‌جلیسی من له رۆژی قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ن كه ره‌وشتی جوان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م فه‌رمووده‌وه ئه‌م كتابه هه‌وڵی داوه به‌شێوه‌یه‌كی كورت‌و پوخت به‌شێك له ره‌وشته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خستۆته روو.
شایه‌نی باسه ئه‌م په‌رتووكه چاپی سێیه‌میه‌تی‌و به تیراژی 2500 دانه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و داهاتی فرۆشی ئه‌م كتابه‌ش زیاتر له كاری بانگه‌وازی خه‌رج ده‌كرێ.