راگه‌یاندنی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان:
رۆژی 1/10/2010 هه‌ینی پاش خوێندنه‌وه‌ی ووتاری هه‌ینی به‌ڕێز(م .خالدوه‌سمان مه‌له‌كی )به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌لته‌وه نه‌یتوانی نوێژی هه‌ینی ته‌واو بكا‌و ده‌ست به‌جێ گه‌یانرایه نه‌خۆشخانه‌ی سۆران و پاشان به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری كرا له هه‌ولێر. دوای مانه‌وه‌ی چه‌ندرۆژێك له نه‌خۆشخانه سوپاس بۆ خوا رۆژی 3/10/2010به‌ته‌ندروستیه‌كی باش وسه‌لامه‌ت مامۆستاگه‌ڕایه‌وه ماله‌كه‌ی خۆی له‌سۆران.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌پێویستی ده‌زانین به‌ناوی به‌رپرس وئه‌ندامانی لقه‌كه‌مانه‌وه سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران وسه‌رجه‌م زانایان وكه‌سایه‌تی وپزیشكه‌به‌ڕێزه‌كان بكه‌ین بۆ په‌رۆشی وخه‌مخۆریان به‌رامبه‌ربه‌مامۆستا.هیوادارین خوای گه‌وره هه‌میشه پشتیوانیان بێت.
|