یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
پەیامێك بۆ لایەنە سیاسی و حکومیەکانی هەرێمی کوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/08/2015 : 12:01:56
قه‌باره‌ی فۆنت

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(وَلَا تَنَٰزَعُواْ فَتَفۡشَلُواْ وَتَذۡهَبَ رِيحُكُمۡ وَٱصۡبِرُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ )


بۆ/ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان                                 


سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان


سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان


حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان


ماوەیەکە کێشەو قەیرانێكی سیاسی یەخەی هەرێمی کوردستانی گرتووەو، خەریکە وڵات و نیشتیمان بەرەو ئاقارێکی نادیارو پر لە لێکترازان دەبات، بۆیە وەك هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی مێژوویی ئاینی و نیشتیمانی و مرۆیی بە پێویستی دەزانین بەناوی سەرجەم زانایانی ئایینی و سەیداو مەلایانی کوردەوە دەنگی خۆمان بگەیەنینە هەموو لایەکتان بۆ ئەوەی بە زمانی گفتوگۆو بە هەستێکی کوردانەو پڕ لە بەرپرسیارێتی کۆتایی بەم قه‌یرانه‌ بێنن و، یەکڕیزی و تەبایی کوردستان بپارێزن، بێگومان ئەمە رێزگرتنە لە خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایکان و ماندوبوونی پێشمەرگەو خۆراگری خەڵکی کوردستان، کە لە پێناوی پاراستنی کوردستان بەرگەی هەموو قەیرانە ئەمنی و ئابووریەکانیان گرت.


لێرەوە داوا لە هەموو لایەك دەکەین بگەنە سازانێکی دروست و هەموو لایەك پێکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ ناو ماڵی کورد بپارێزن و، هەوڵبدەن هەموو لایەك بەشداری ئەم سازانە بکات و کەس پەراوێز نەخرێت، چونکە کوردستان لە قۆناغێکی زۆر هەستیار دایە، هەر لێکترازانێك لەم دۆخەدا مەترسییە بۆ سەر ئایندەی پرۆسەی سیاسی، تێکچوونی پرۆسەکەش تێکچوونی ناو ماڵی کوردە، ئەمەش وڵات بەرەو دۆخێکی خراپ دەبات، بەمەش هەموومان زیانمەند دەبین، هەر ئەو خەمخۆریەی کوردستانیشە وای لە ئێمە کردووە، کە داوا دەکەین چیتر ئەم حاڵەتە درێژە نەکێشێ و ناو ماڵی کورد نەشێوێندرێت، بێگومان بەرژەوەندی گشتی وڵات و کوردستان لە هەر بەرژەوەندیەکی تر گەورەترە.


هەر لێرەشەوە داوا لە جەماوەری کوردستان دەکەین، دان به‌ خۆیان دابگرن‌و هه‌ریه‌كه‌و له‌ ئاستی خۆی كار بكات بۆ یەکخستنەوەی ناو ماڵی کوردو پاراستنی نەتەوەپاریزی و نیشتیمانپارێزی و یەکپارچەیی هەرێمی کوردستان، بە دڵنیاییەوە خەڵکی کوردستان ماندوبوونی سەدان ساڵەی لە بیر ناچێت بۆیە رێگە نادەن بە هیچ هێزو لایەنێك ببێتە مایەی تێکدانی ئارامی کوردستان، بێگومان هاوڵاتیانی کوردستان ئاواتەخواز بوون ململانێی لایەنە سیاسیەکان لەسەر باشتر خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان و دەربازبوون بوایە لەم دۆخە، نەك لەسەر پۆست و پایەکان بکەن.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


13/8/2015