یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
پێکهاتە ئاینیەکانی کوردستان داوای چارەسەرکردنی قەیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/08/2015 : 12:31:56
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ دووشەمە 17/8/2015 سەرجەم پێکهاتە ئاینیەکانی موسڵمان و مەسیحی و ئێزدی و کاکەیی و سابیئە لە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای نیگەرانیان بەم رەوشە نائارامەی کوردستان، داوایان کرد هەرچی زووە حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بەم قەیرانەی ئێستای سەرکایەتی هەرێم بهێنن و، پێکەوە دابنیشن و برایانە کۆتایی بهێنن، چونکە مێژوو رەحم بە کەس ناکات.


ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


ئێمە وەك زانایانی ئایینی و پیاوانی  ئایینی سەرجەم پێکهاتە ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ (17/8/2015) لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبووینەوە، هەموومان یەکدەنگ و هاوڕا بووین کە هەرێمی کوردستان بە رەوشێکی خراپدا تێدەپەڕێت و، کۆمەڵێك گرفت و قەیرانی ئابووری و ئەمنی  یەخەی وڵاتەکەمانی گرتووە، بەتایبەتی شەڕی نەگریسی تیرۆریستانی داعش، بۆیە لەو کاتەی هێشتا مزگەوت و کەنیسەو پەرستگەکانی سەرجەم ئۆل و پێکهاتە ئاینیەکانی کوردستان لەژێر دەستی تیرۆریستان دانەو، بە هەزاران ژن و منداڵی کوردستان دەستبەسەرو بارمتەی بەر دەستی تیرۆریستانن، هێشتا چاوی دایکی شەهیدان فرمێسکی وشك نەبووە، سات بە سات پێشمەرگە قارەمانەکانمان لەبەر سەرمای زستان و گەرمای هاوین دیفاع لە کەرامەتمان دەکەن، بەتایبەتی هەمیشە بە چاوی پەناگەی ئارامی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی تەماشای کوردستانمان کردووە.


بۆیە لێرەوە وەکو زانایان و پیاوانی ئایینی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزەبیەکانی کوردستان داوا لە هەموو لایەك دەکەین بە زووترین کات کۆتایی بەم گرژی و قەیرانەی ئێستا بهێنن و، پێکەوە بە برایانەو بە گیانی لێکحاڵیبوون کۆتایی بەم دۆخە بێنن، بۆ ئەوەی لە ئاست خواستی خەڵك بن و، خەڵك چاوەڕوانی چاکبوونی بژێوی ژیان و دابینکردنی ئاسایش وئارامییە، بۆیە دروستکردنی قەیرانێکی تر خەڵك بەرەو نائومێدی دەبات، بە دڵنیاییەوە ئەوانەی هەر شلەژانێك لەم وڵاتە دروست دەکەن مێژوو رەحمیان پێ ناکات.


دووبارە خوازیارین بگەنە سازان و پێکەوە کۆتایی بەم رەوشە بهێنن.


 


زانایان و پیاوانی ئاینی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزەبیەکانی کوردستان


17/8/2015