رۆژی 28/8/2015 به مه‌به‌ستی سازدانی گه‌شتێكی هاوینه‌و خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان به‌هاوكاری ئه‌وقافی سۆران‌و هه‌ماهه‌نگی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان گه‌شتێكی تایبه‌تی بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی سنووره‌كه رێكخست.
له‌و گه‌شته‌دا به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی ئاماده‌بووان تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌و جۆره كۆبونه‌وه‌و به یه‌كگه‌یشتن‌و یه‌كتر بینینانه.
دواتر به‌رێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و له سه‌ره‌تای قسه‌كانی وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕینی به‌و جۆره هه‌نگاوانه، ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان كرد‌و گه‌شته‌كه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی لێره كۆكردۆته‌وه پیشه‌ی مه‌لایه‌تیه، كه پیشه‌یه‌كی پیرۆز‌و گه‌وره‌یه‌و زۆرترین خزمه‌تیش له‌رێی ئه‌و پیشه‌وه پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان كراوه، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان به بایه‌خه‌وه سه‌یری بكه‌ین‌و به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه پارێزگاری له‌و پیشه هه‌ستیاره بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه له قۆناغێكدا پێویستی زۆرمان به‌وه هه‌یه چه‌كی زانست‌و زانیاری هاوچه‌رخ بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی كاره‌كان‌و له‌ئاست قۆناغی ئێستای پێشكه‌وتن‌و نه‌وه‌ی تازه بین.
هه‌روه‌ك له به‌شێكی تری قسه‌كانی تیشكی خسته سه‌ر رۆڵ‌و خزمه‌تی زانایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، كه توانیویانه ئه‌و په‌ڕی خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن‌و نمونه‌ی به هه‌ڵكه‌وتوویی چه‌ندین زانای سنووره‌كه‌ش هێنایه‌وه.
سه‌رۆكی زانایان ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته مامۆستایانی ئایینی رۆڵی خۆیان له به‌رامبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیه‌كان به‌رپرسانه‌و بێ لایه‌نانه بگێڕن‌و هه‌میشه هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌و ته‌بایی‌و پاراستنی یه‌كریزی نێو ماڵی كورد‌و كۆمه‌ڵگه ئه‌كتیڤ بكه‌ن، چونكه زانایانی ئایینی هه‌میشه ره‌مزی ته‌بایی‌و یه‌كریزی‌و سه‌قامگیری بوونه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: زۆر گرنگه به گیانێكی هه‌ماهه‌نگ‌و هاوكارانه كاره‌كان راپه‌رێنن، به‌تایبه‌ت له‌و قۆناغه هه‌ستیاره كه گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕووی قه‌یران‌و شه‌ڕی داعش بۆته‌وه، گرنگیشه پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن‌و ئاستی هه‌ستی نیشتمانی لای هاوڵاتیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
شایانی وتنه دواتر له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌رێزی ئایینی چه‌ند پارچه قه‌سیده‌و شیعرێكی تایبه‌ت به‌و كۆڕ‌و مه‌جلیسه خوێندرانه‌وه‌و گه‌شته‌كه بووه جێگه‌ی خۆشحاڵی زانایانی ئایینی له ده‌ڤه‌ره‌كه.