یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
پارێزگاری سلێمانی: زانایانی ئایینی هەڵگری پەیامی  نیشتیمان پەروەرین‌و ئاسایشی سلێمانیش هیڵی سوورە
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/09/2015 : 12:09:35
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی 27/ 8/ 2015 بە بەشداری لقی سلێمانی یەكێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی . دكتۆر ئاسۆفەرەیدون پارێزگاری سلێمانی كۆبونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ وتارخوینەكانی شاری سلێمانی سازكرد. سەرەتای مەراسیمەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد،پاشان وتاری هاوبەشی یەكێتی زانایان لقی سلێمانی‌و بەێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف لە لایەن بەڕێز فەرەیدون حسن خوێندرایەوەو سوپاسی پارێزگاری سلێمانی كرد بۆ ئەو دەرفەتەی بۆ وتارخوێنەكانی شاری سلێمانی ڕەخساندوە دواتر ئامانجی سازدانی كۆبونەوەكەی بۆئامادە بوان ڕون كردەوە .


دواتر بەڕێزپاریزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكەش كرد سەرەتا سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و لقی سلێمانی یەكێتی زانایان و سەرجەم وتار خوێنەكانی كرد بۆ سازدانی ئەو كۆبونەوەیە و هەتا لە نزیكەوە گوێ بیستی سەرجەم گیرو گرفتەكانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بین. لە بەشێكی وتارەكەیدا باسی لە ڕۆڵی كاریگەرانەی مامۆستایانی ئایینی كرد كە هەموو كات ڕۆڵی پێشەوایەتیان نواندوە‌و لەپێناو بەرژەوەندی باڵای میللەتەكەیاندا. هەروەك گوتی: شۆڕشەكانی كورد زاناوپیاوانی ئایینی ڕێبەرایەتیان كردون لە ڕابردودا بۆیە ئێستاش هەمان ڕۆڵی نیشتیمان پەروەری و ئاشتی خوازی لە مامۆستایانی ئایینی ڕەچاو دەكرێت كەلەڕێگەی وتارەكانی ڕۆژانی هەینیەوە ئەم هەنگاوە مێژوییە زیاتر برەوپێبدەن.


لە بەشێكی تری وتارەكەیدا باسی ئەو قەیران و دیاردە نەخوازراوانە كرد كە لە ئێستادا بەرۆكی گەلەكەمانی گرتوە و باسی دیاردەی مانگرتنی فەرمانبەرانی كرد كە بەداخەوە زۆر جار سلێمانی و دەوروبەری كراونەتە چەقی ململانێ سیاسیەكان و كراونەتە قوربانی ئەوكێشمەكێشمە سیاسیانەی لایەنە سیاسیەكان و دەستی تێكدەریش ڕۆڵی خۆی دەبینی لە ئارامی شاری سلێمانی بۆیە ئەمە هێڵی سورەو ناكرێت لەهیچ كەس ولایەنێك ئەمە قبوڵ بكرێت كە ئاسایشی خۆراك و تەندروستی ژینەگەی ئەم شارە بخاتە مەترسیەوە، هەر بۆیە لەو بوارەدا پێویستی زیاترمان بەڕۆڵی خەمخۆرانەو دڵسۆزانەی مامۆستایانی ئایینی هەیە كە هاوكارو پشتیوانمان بن لەپێناو بەدی هێنانی كەشێكی ئارام و ئاسودە و وەلانانی قەیرانەكان و بەرەنگاربونەوەی تیرۆریستانی داعش‌و پاراستنی برایەتی و یەكڕیزی لەهەرێمی كوردستاندا . دواتر مامۆستایانی ئایینی بە چەندین سەرنج وپێشنیاز بەشداری دانیشتنەكەیان كردو داوایان لە سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كورد كرد لەپێناوپاراستنی ئارامی كوردستان ڕێزگرتن لەخوێنی ئەو پێشمەرگانەی بەخوێنی خۆیان ئازادی بۆ كوردستان دەنوسنەوە بگەنە سازانێكی گونجاو سازش  لەمافی سیاسی و دەسەڵاتەكانی خۆیان بكەن لەپێناو گەلەكەیان دا.


راگەیاندنی لقی سلێانی.


 


هـ.بـ